fbpx
Shadow Shadow

گەرمیان؛ لەڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بریندار بوون

10:14 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتووچۆى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى وەرگەڕانى ئۆتۆمبیلێک لەسەر رێگاى کەلار و برینداربوونى پێنج سەرنشین، بڵاوکردەوە.

.

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “شەوی ڕابردو (پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019)،  لەڕێگای پشتێنەی کەلار (حەولی) بە هۆی خێرایی زیادەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویوتا لاندکروزەر) وەرگەڕا”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ، بەهۆی ڕوداوەکەوە پێنج کەس بە سەختی بریندار بوون بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوون.

.

ئاماژە بەوەش کراوە، زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکه و تاوەرێکی روناکی شەقامەکە کەوتووە.

.

بەپێی ئامارێکیش کە دەست ناس کورد کەوتووە ، تەنها لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردودا، بەهۆی ڕوداوەکانی هاتووچۆوە لە ڕێگای کەلار- سلێمانی پێنج هاووڵاتیانی گیانیان لەدەستداوە و 11 هاوڵاتیش بریندار بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل