fbpx
Shadow Shadow

گەرمیان؛ لەڕوداوێکی هاتووچۆدا گەنجیکی 17 ساڵ گیانی لەدەستدا

11:56 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد–

له‌ ڕوداوێكی هاتووچۆدا لە شارۆچکەی کەلار ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات :”کاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو، له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌هۆی وەرگەڕانی‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ناڤارا پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ :”ڕوداوه‌كه‌ له‌ سنووری گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆن روویداوه‌، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه له‌ ڕێگا گیانی له‌ده‌ستدا”.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌ “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی توانا عادلە و پیشەی خوێندکار و تەمەنی 17 ساڵ بوو”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل