Shadow Shadow

"سێیەم حاڵەتى خنکانە لە گەرمیان تۆمار کرابێت"

گەرمیان؛ تەرمی ئەو مێردمنداڵە دۆزرایەوە کە لەئاوی باڵەجۆدا خنکا

10:48 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد- دڵشاد سەید عەلى

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەرمی ئەو مێردمنداڵەیان دۆزیوەتەوە کە دوێنی کەوتبوە نێو ئاوی باڵۆجۆوە لە ناحیەى قۆرەتوو.

,

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە ئێوارەی دوێنی لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەی سەربە ناحییەی قۆرەتوو لەکاتی مەلەکردندا خنکابو”.

,

وتەبێژى پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد: “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە”.

,

نیعمەت عەلی وتەبیژی بەرگری شارستانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە بە ناس کورد وتی: “ڕوداوەکە ئێوارەی دوێنی چوارشەممە ڕویداوە و لەو کاتەوە تاوەکو درەنگانێکی شەو بەدوای تەرمەکەیدا گەڕاون، بەڵام نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە، بەهۆی تاریکی شەوەوە”.

,

وتەبێژى بەرگرى شارستانى وتیشی: “تیمەکانی غەواس لەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیانکردووەتەوە بە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو مێردمنداڵەدا، سەرئەنجام کاتژمێر 7:30ی بەیانی توانیویانە بیدۆزینەوە”.

,

ئەو کەسەى خنکاوە مێردمنداڵێکى تەمەن 15 ساڵە و بە مەبەستى مەلەکردن چوەتە ناو ئەو ئاوەوە.

,

بەگوێرەى ئامارەکانى بەرگری شارستانی گەرمیان، لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا، ئەمە سێیەمین حاڵەتی خنکانە کە لەو ناوچەیە تۆمارکرابێت، هەروەها سێ کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون لەو ماوەیەدا.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل