fbpx
Shadow Shadow

بە وتەى کەسوکارى بە دەمانچە "خۆى کوشتوە"

گەرمیان؛ تەرمى هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار

20:00 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئێوارەى ئەمڕۆ، تەرمی هاوڵاتییەک ڕەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار کراوە، کە بە فیشەک گیانیلەدەستداوە، بە وتەى کەسوکارەکەشى قوربانییەکە “خۆى کوشتوە”.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ئەوەى خستوەتەڕو: “ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 20ى تشرینى دووەمى 2019، لە گوندى گردەگۆزینەى سەربە قەزای کەلار، تەرمی هاوڵاتییەک کە ڕەگەزى نێرە و لەدایکبوى 1997ە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆى فیشەکەوە گیانیلەدەستداوە”.

,

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشى ڕاگەیاندووە: “بەوتەی کەسوکاری، قوربانییەکە نەخۆشی دەرونی هەبوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و گیانیلەدەستداوە”.

,

لەئێستاشدا دەمانچەکە لەبەردەستی پۆلیسدایە، دەست بە لێکۆڵینەوەشکراوە لەسەر چۆنییەتی ڕوداوەکە، وەک پۆلیسی گەرمیان ئاماژەى پێکردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل