fbpx
Shadow Shadow

گەرمترین زستان له‌مێژوی مۆسکۆ؛ بەفرى دەستکرد لەسەر شەقامەکان دادەنرێت

11:35 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

شاری مۆسکۆ گەرمترین زستان له‌مێژوی خۆیدا به‌سه‌رده‌بات لەساڵى 1886ەوە تا ئێستا، شەقامەکان بەفرى سروشتیان لەسەر نابینرێت، ئەوەش دەسەڵاتدارانى ناچارکردووە پەنا بۆ دانانى بەفرى دەستکرد ببەن.

.

چالاکوانێکى ڕوسى وێنەى تۆپەڵە بەفرێکى لە نزیک کرملین بڵاوکردووەتەوە کە بە “خەمبار” ناوی بردووە و نوسیویەتى “ئەوە هەمو بەفرى ئەمساڵە لە مۆسکۆ، لەژێر چاودێرییەکى تونددایە لە گۆڕەپانى سور”.

.

بەگوێره‌ی ڕۆژنامەى میترۆ، پلەکانى گەرما لە مۆسکۆ لەنێوان رۆژانی 18 بۆ 23ى ئەم مانگە، لەنێوان پێنج بۆ شەش پلە بووە، لەکاتێکدا پلەى گەرما لەم مانگەدا پێشتر نزیکەى شەش پلە لەژێر سفرەوە بووە، ئەوەش دەبووە هۆى کەڵەکەبوونى بەفر لەهەموو شوێنێک.

.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى ڕوسیا هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا هەڕەشەیەکى ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕوسیا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل