fbpx
Shadow Shadow

گەرما تەنگى بە ژنە یاریزانەکانى پاڵەوانێتییەکى جیهانى هەڵچنیوە [وێنە]

21:17 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019

 

ناس کورد-

بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و هەڵکشانى ڕێژەی شێ، 28 ژنە یاریزانی جیهانى لە بەشداریکردنى پاڵەوانێتی جیهان بۆ یارییەکانی تواناو گۆڕەپان کە لە وڵاتی قەتەر ئەنجام دەدرێت، پاشەکشەیان کرد.

.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی، پاڵەوانێتی جیهان بۆ تواناو گۆڕەپان  لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت، بەڵام  بەهۆی بەرزبوونەوەی  پلەکانی گەرما بۆ 32 پلەی سیلیزی و گەیشتنی ڕێژەی شێ بۆ 73%  پاڵەوانیەتیەکە شکستی هێنا.

.

رۆژنامەکە روونیکردۆتەوە، لە کۆی 68 ژنە یاریزانی بەشداربووی یاری ماراسۆن  28 دانەیان توشی کێشەی تەندرووستی بوونەوە و  ناچار بوون لە پاڵەوانێتییەکە بکشێنەوە.

.

ڕۆژنامەی سەن، ئاماژەى بەوە کردووە، بەهۆی گەرماوە زۆربەی  ژنە یاریزانەکان دوای ماوەیەکی کەم لە بەشداریکردنیان لە ماراسۆنەکە توشی ماندوبوون وشەکەتییەکی زۆر بوونەتەوە و تیمە تەندرووستییەکانیش ناچاربوون بەپەلە بیانگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانە.

.

چاودێرانى وەرزشى لەو بڕوایەدان شکستی ئەو پاڵەوانێتیە، لە ئێستادا پرسیاری ئەوەى دروستکردووە کە ئایا وڵاتی قەتەر دەتوانێت بەسەرکەوتوویی پاڵەوانێتی جامی جیهانی تۆپی پێی 2022 ئەنجام بدات؟ ئایا ترسی ئەوە نییە فیفا ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتیە لە قەتەر وەربگرێتەوە، بەوپێیەی کە پلەکانی گەرما کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی و سەلامەتی یاریزانەکان؟.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل