fbpx
Shadow Shadow

گێچەڵى سێکسى لە خۆپیشاندانەکانى عێراق تۆمارکراوە؟

14:12 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ڕایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکی گێچەڵی سێکسیان لە میانەی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا تۆمار نەکردووە، دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆش ئارامە  وتائێستاش هیچ حاڵەتێکی  کوژران و برینداربوونیان تۆمارنەکردووە.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە،6ی تشرینی دووەمی 2019، فەیسەڵ عەبدولڵا، ئەندامی کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ڕایگەیاند “سەرەڕای بەشداربوونی هەزاران ئافرەت لە ئاپۆڕای خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر و شارەکانی دیکەی عێراق، تیمەکانمان هیچ حاڵەتێکی گێچەڵی سێکسیان تۆمار نەکردووە”.

.

وتیشی “کەشی گشتی نێو خۆپیشاندانەکان و سوربوون لە سەر گوڕانکاریی و چاکسازیی، کۆمەڵگەی یەکگرتوو کردووە، لەئێستادا خەمی سەرەکی خەڵک وڵاتەکەیانە نەک شتێکی تر”.

.

هاوكات، فازیل غەراوی، ئەندامی کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق،  تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند “دۆخی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و شارەکانی دیکە عێراق تاڕادەیەکی زۆر ئارامە و تائێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستان و برینداربوون لە نێو خۆپیشاندەراندا تۆمارنەکراوە لەلایەن  تیمەکانمانەوە “.

.

لە 25ی تشرینی یەکەمەوە  خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزار کەسیش برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل