fbpx
Shadow Shadow

گۆڤارێکی ئەمریکی: جەواد زەریف لەسەر داوای تڕەمپ بانگهێشتی کۆشکی سپی کراوە

10:34 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد

گۆڤارێکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەردانەکەی بۆ ئەمریکا بانگهێشتی کۆشکی سپی کراوە بەڵام ڕەتی کردووەتەوە.

.

گۆڤاری (The New Yorker)ی ئەمریکی ئاشكرای كردوو، مانگى ڕابردوو كاتێك جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، سه‌ردانى ئه‌مریكاى كردووه‌ له‌بیناى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌سیناتۆره‌كانى ئه‌مریكا، كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه‌.

.

گۆڤاره‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، لەو دیدارانەدا ڕە‌ند پاڵى سیناتۆرى كۆمارییه‌كان، كه ‌یه‌كێكه‌ له‌و سیاسیانەی دژی وەشاندنی گورزی سەربازییە لە ئێران، له‌سه‌ر ڕە‌زامه‌ندى دۆناڵد تڕە‌مپ بانگهێشتى جه‌واد زه‌ریفى بۆ كۆشكى سپى و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكادا كردووه‌.

.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤارەکە، جەواد زەریف دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ تاران داواکارییەکەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سیناتۆرە ئەمریکییەکان چەند پێشنیازێکی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا خستووەتەڕوو.

.

دوو هه‌فته‌ دواى سەردانەکەی بۆ نیویۆرک، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكاوه‌ جه‌واد زه‌ریف خرایه‌ لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكاوه‌.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل