Shadow Shadow

"هاوڵاتییانی هەولێر و سلێمانى پەنا دەبەن بۆ وزەی خاوێن بۆ دابینکردنی کارەبا"

 گۆڤارێکى ئەمریکى: ئیدارەدانی کەرتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لاوازە

21:53 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کەرتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە دوخێکی خراپدایە، ئیدارەدانی ئەو کەرتەش لەلایەن حکومەتەوە لاوازە، ئەمانە و چەندین بابەتى دیکەى پەیوەندیدار لە گۆڤارێکى ئەمریکدا بڵاوکراونەتەوە.

 

لە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆرن پۆلسیى ئەمریکی، سەبارەت بە کەرتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە: “کەرتی کارەبا لە هەرێمى کوردستان لە دوخێکی خراپدایە، شێوازی ئیدارەدانی ئەو کەرتەش لەلایەن حکومەتەوە لاوازە”.

 

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە دەشڵێت: “زۆربەی کۆمپانیاکانی بواری کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ڕوویانکردووەتە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبری کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێم، بەهۆی ئەوەی عێراق دەتوانێت بە شێوەیەکی  باش سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین بکات”.

 

“تورکیا و ئێران زۆر جار بە مەبەست و بەبێ مەبەست قەیرانیان بۆ هەڕێمی کوردستان دروستکردووە، وەک فشار بۆ سەر حکومەتی هەرێم زۆر جار سوتەمەنی و ئاویان لیگرتونەتەوە”، ڕاپۆرتەکەی فۆرن پۆلسى وا دەڵێت.

 

باسیلەوەشکردووە، ئەو هۆکارانە وایانکردووە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی کەمی کارەبا پەنا بەرن بۆ وەزی خاوێن، لە ئێستاشدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی، شانەی وزەی خۆریان لە سەربانی ماڵەکانیان داناوە.

 

فۆرن پۆلسى لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە، کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی گونجاوە لەڕووی کەشوهەوا سروشتەوە بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی پاک ئەگەر لە “خۆرەوە بێت یاخود لە با”.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە دۆخی کارەبا لە عێراق باشتر نییە لە هەرێمی کوردستان، زیادبوونی کاتەکانی بڕینی تەزوی کارەبا لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هاوڵاتییانى عێراقی هەراسانکردووە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل