fbpx
Shadow Shadow

گۆڕەپانی تەحریر شەوێکی خوێناوی بەڕێکرد

08:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

شەوی ڕابردوو، گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا شەوێکی خوێناوی بەڕێکرد، بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان “توندوتیژییەکی زۆریان” بەکارهێنا کە بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.

.

بەپێی کەناڵى سکای نیوز، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان لەڕێگەی گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەکردنەوە هەوڵیانداوە، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بڵاوپێبکەن و بەهۆیەوە چەندین کەس کوژران و برینداربوون.

.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی هێزە ئەمنییەکانەوە، شەش کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

هاوکات جگە لە تەقەکردن و گازی فرمێسک ڕێژ، بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان هەر شەوی ڕابردوو، بۆمبێکی دەنگی لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر تەقیوەتەوە.

.

هەوڵدان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەڕێگەی هێزەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەیدا و بڕیاریشیانداوە کۆتایی بە ناڕەزایی خۆپیشاندەران بهێنن، ئەگەر لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزیشەوە بێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل