fbpx
Shadow Shadow

"شەش کەس لەلایەن چەکدارانى نەناسراوەوە کوژراون"

گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى عێراق خوێنیان لێدەچۆڕێت

21:47 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پاش چەند ڕۆژێک لە کەمبوونەوەى توندووتیژییەکانى خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى دیکەى عێراق، لەئێستادا بەغداد لە بارودۆخێکى ئاڵۆزدایە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە تەقەى ڕاستەوخۆى هێزێکى “چەکدارى نەناسراو” کوژراون.

,

سەرچاوەیەکى سەربازى بە ناس-ى ڕاگەیاند: “چەند چەکدارێکى نەناسراو کە ئۆتۆمبێلى جۆرى (پیکئاب) هاتوچۆی پێکردوون، هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە تەلارى گەراج (سنک)”.

,

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو هێرشەیاندا چەکدارە نەناسراوەکان چەند خۆپیشاندەرێکیان پێکاوە، چەندین ئۆتۆمبێلى فریاکەوتنیش (ئامبوڵانس) بەرەو شوێنەکە ڕۆشتون.

,

بەگوێرەى ئەو وێنانەشى بۆ ناس نێردراون، دەرکەوتوە ئەو ئۆتۆمبێلانەى چەکدارەکانیان گواستوەتەوە، نەناسراون و تابلۆیان پێوە نییە.

گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى عێراق خوێنیان لێدەچۆڕێت

,

لاى خۆشییەوە عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند: “شەڕە تەقە لەنێو گەراج سنک ڕویداوە و ئاگر کەوتوەتەوە”.

,

لەبارەى ژمارەى قوربانیانى ئەو ڕوداوانەى ئەمشەو، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە، لەناوەڕاستى بەغداد بەهۆى گولەى چەکدارانى نەناسراو شەش کەش کوژراون.

,

عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق لە وتارى هەینیدا داواى لە خۆپیشاندەران کرد، نەهێڵن خەڵکانى تێکدەر بچنە ڕیزەکانیانە و پشێوى دروستبکەن، هەروەک داواى لە هێزە ئەمنییەکانیش کرد بەدووربن لە توندووتیژى.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل