fbpx
Shadow Shadow

هاوکات لەگەڵ هۆشدارى سیستانى و داواکەى سەدر

گۆڕەپانى تەحریر بوژایەوە و خۆپیشاندەران شوێنێکیان لە ناوەڕاستى بەغدا کۆنتڕۆڵکردەوە

08:53 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

شەوى ڕابردوو گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا خۆپیشاندان و مەراسیمى تایبەت بە ڕێزلێگرتنى لە قوربانیانى خۆپیشاندانەکان بەخۆوە بینى، ژمارەى خۆپیشاندەران ڕووى لە زیادبوون کرد و توانیان کۆنتڕۆڵى بەشێک لە پردێکى ناوەڕاستى بەغدا بکەنەوە کە پێشتر هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵیان کردبووەوە.

.

وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکان چەندین مەراسیم نیشان دەدەن کە خۆپیشاندەرانى تەحریر شەوى ڕابردوو ئەنجامیانداوە، بەشێکیان بە ئاڵایەکى گەورەى عێراقەوە بەردەوام بوون لە ناڕەزایی دەربڕین، بەشێکى دیکەیان مۆمیان بۆ قوربانیان دادەگیرساند، بەشێکى دیکەش بە ئۆتۆمبیلە توک توکەکان ناڕەزاییان دەردەبڕى.

گۆڕەپانى تەحریر هەروەها ئاهەنگى هاوسەرگیریی دوو پزیشکى بەخۆوە بینى، کە لەچەند هەفتەى رابردوودا بەشداریان کردبوو لە بەهاناوەچوونى خۆپیشاندەران.

گۆڕەپانى تەحریر بوژایەوە و خۆپیشاندەران شوێنێکیان لە ناوەڕاستى بەغدا کۆنتڕۆڵکردەوە

ئەو پێشهاتانە هاوکات بوون لەگەڵ هۆشدارییەکەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئاینى بۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە رژاندنى خوێنى خۆپیشاندەران، هەروەها هاوکات بوو لەگەڵ داواکەى موقتەدا سەدر بۆ مانگرتنى گشتى.

.

لەلایەکى دیکەوە، بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، خۆپیشاندەرانى عێراق دوێنێ کۆنتڕۆڵى بەشێکى پردێکى سەرەکییان لە بەغدا کردووەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان پێش هەفتەیەک خۆپیشاندەرانیان لەو ناوچەیە دورخستبووەوە.

.

خۆپیشاندەران هەورەها کۆنتڕۆڵى بینایەکى بەرزیان کرد کە بەسەر پردەکەدا دەڕوانێت، ئەوەش وایکرد بە ئاسانى کۆنترۆڵى ناوچەیەکى نوێ بکەن لە ناوەڕاستى بەغدا، دواى ئەوەى خۆپیشاندانەکان گوڕیان بۆ گەڕایەوە.

.

تا ئێستا زیاتر لە 300 کەس بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە کوژران و هەزارانى دیکەش برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل