Shadow Shadow

پێدەچێت ڕووفاتی ئەنفالکراوانی کەلاری تێدابێت

گۆڕێکی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال لە باشووری عێراق دۆزرایەوە

18:45 هه‌ینی 12 نیسان 2019
article image

 ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

.

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک قەزای نوگرەسەلمانی سەر بە پارێزگای سەماوە دۆزرایەوە و بەپێی ئەو بەڵگەنامەکان دەردەکەوێت ئەو ڕووفاتی هاوڵاتیانی کوردی تێدایە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شاڵاوەکانی ئەنفال.
.

فائز عەدنان وتەبێژی پارێزگای سەماوە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، گۆڕە بەکۆمەڵەکە دوێنی لە ناوچەی شێخییە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای قەزای نوگرەسەلمان دۆزراوەتەوە، وتیشی: “هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ڕووفاتی ئەو کەسانەی لە ناو گۆڕەکەدابوون هاوڵاتی کوردن، ئەویش بە شێوازی جلوبەرگ و هەندێک لەو بەڵگەنامانەی لەناو گۆڕەکەدابووە.”
.

بەوتەی وتەبێژەکە، یەکێک لە بەڵگەنامەکان ناونیشانی قەزای کەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی لەسەرە.
.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە پێش سێ مانگ لە پارێزگای سەماوە دەستکراوە بە گەڕان و پشکنین بەدوای گۆڕە بە کۆمەڵەکان، دوای دۆزینەوەی سەرەداوی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، پارێزگاری سەماوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
.

گۆڕە بە کۆمەڵەکە ئێستا لە لایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیەوە پارێزراوە و چاوەڕێی لیژنەی تایبەت و هاوبەش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ و ژینگە دەکرێت سەردانی ناوچەکە بکەن.
.

فائز عەدنان باسی لەوەش کرد کە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، دانیشتووانی ناوچەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا سوپای عێراق ئەو قوربانیانەی بە پاسی جۆری ڕیم ئەو کەسانەی بردووەتە ئەو شوێنە و سەرجەم سەرنشینەکانی پاسەکان کوردبوون.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل