fbpx
Shadow Shadow

گۆڕان گلەییەکانى دەگەیەنێتە پارتى.. لەپیرمام کۆدەبنەوە

12:33 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و گلەیی لە سستی بەڕێوەچوونی کارەکانی، شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەچێتە پیرمام و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

.

چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کوردی وت :”ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە پیرمام لەگەڵ شاندێکی پارتیدا کۆدەبێتەوە”.

.

وتیشی، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی پڕۆژە یاسای چاکسازی حکومەتی هەرێم دەبێت، کە یەکێک بوو لە مەرجەکانی بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەتدا.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، دوای تێپەڕینی 100 ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نوێى حکومەتدا، بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کردبوو :” بڕوامانوایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە و پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیمانیان بگرێتەوە”.

.

چالاک موهەندیس، نەیشاردەوە کە راگەیەندراوەکەی گۆڕان گلەییەکی ناڕاستەوخۆ بووە و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا باسی لێوەدەکرێت.

.

بە وتەی ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بەو پۆستانەی کابینەی نۆیەم کە پشکی ئەوانە و هێشتا وەریان نەگرتووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل