fbpx
Shadow Shadow

گۆڕان و قەیرانى بەڕێوەبردن

13:30 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

بیروڕا- سەردار قادر

.

پاش دوا هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان و كەم كردنى كورسیەكانى گۆران ، زۆر بابەت ووترا لەسەر هۆكارەكان بە داخەوە كەم جار باس لەوە كرا كە یەكێك لە هۆكارەكان بوونى قەیرانى بەرێوە بردنە؟؟

.

خانەمان هەیە بەڵام كەمترین بریار ئەدرێت لە خانەدا یان كەمترین كۆبوونەوە ، جفاتى نیشتیمانى كە باڵاترین ئۆرگانى بریار دەرى ناو گۆرانە لە دوا بریاریدا كۆى دەسەڵاتى بەشدارى ى وناوى كاندیدەكانى دایەوە دەست رێكخەرى گشتى؟؟

.

كە ئەمە خۆى لە خۆیدا قەیرانى بەرێوە بردنە؟؟

.

جفاتى نیشتیمانى هاتووى بازنەو رایەڵەكانە لەویشەوە پرۆسەى بریار لە خوارەوە بۆ سەرەوە ئەدرێت بەس پێ دانى دەسەڵات بە كەسێتى بە رێكخەرى گشتى ئەمە پرۆسەى بریار لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئەبێت و ئەو پرانسیپەى گۆران پێچەوانە ئەكاتەوە كە ئەمەش ئەبێتە جێ ى پرسیار؟؟

.

جا لە خانە چ باسە؟؟

.

رێكخەرى گشتى رێكخەرى هەموانە یان زیاتر كار بۆ تەكەتول ئەكات؟؟

.

گرفتى گەورە لە گۆراندا كە ئێستا ئە بینرێت ، رێكخەرى گشتى ناتوانێت لە كێشەى تەكەتول دوور كەوێتەوە ، رێكخەرى گشتى لەگەڵ رێكخەرى كۆچ كردوو سیفەتى هاورێ ى كۆمەڵە كە بریتى بوو لە دەست ودەم وداوێن پاكى ، كۆیان ئەكاتەوە.

.

لە هەرێمى كوردستاندا كەسێك نیە شایەتى پاكێتى بۆ كاك عومەر نەدات ، لە هەمان كاتدا كەسێك نیە كە لە كارى سیاسیدا نزیك بوو بێت ، شایەتى ئەوە نەدات كە كاك عومەر ئەندیازیارى تەكەتوولە چ لە زەمەنى باڵى مەكتەبى سیاسى و چ لە سەردەمى كۆمەڵە هەموان تەكەتولى سجنمان بیستووە ، دواتریش لە ناو یەكێتى نیشتیمانى دا بەرێزیان هەمیشە سەنتەرى تەكەتول بووە ، لە ئێستاشدا لە ناو گۆراندا هەمان تەكەتول دیارە.

.

بەرێزیان ئەوەندەى دونیاى سیاسەت لە گۆشە نیگاى تەكەتوولەوە ئەبینێت ئەوەندە سیاسەت كردنى بە گشتگیر نیە ، بەرێزیان ناتوانێت بە هەنگاوى چوون یەك لە هەموانەوە نزیك بێت هەمیشە خودى خۆى سەنتەرى تەكەتول بووە و ئەمێنێت.

.

گەر خەمخۆرى گۆرانین پێویستە كە رێكخەرى گشتى رێكخەرى هەموان بێت نەك تەنیا گۆران لە تەكەتولى خۆیەوە ببینێت ، گەر خەمخۆرى گۆرانین بە رازى و نارازیەوە بە گۆرانى گردەكەو گۆرانى خوار گردەكە ، هەوڵ بدین گۆران لە پرانسیپە گشتیەكانى لا نەدات ، هەموان كار بۆ بەها گشتیەكانى گۆران بكەین كە بریتیە لە ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى.

.

ناكرێت داواى دیموكراسى بۆ ووڵات بكەین و لە ناو خۆماندا دیموكراسى نەبین.

.

ناكرێت داواى سیستەم بوونى ووڵات بكەین و لە ناو خۆماندا بە هەژموونى ناسیستەم كار بكەین.

.

ناكرێت رەخنە لە حیزبە كوردیەكان بگرین كە كۆنگرە لە كاتى خۆیدا ناگرن و دەم وچاوەكان ناگۆرێن لە ناو خۆماندا كۆنفرانسى نیشتیمانى نەگرین و هەمان دەموچاوەكانى پێشوو بۆ هەمیشە بمێنن و گەنج و ژنان لە خانەدا نەبینرێت.

.

ناكرێت كار بۆ خەمى گشتى بكەین بەڵام لە ناو خۆماندا خەمى دەسەڵات و تاكە كەسى و تەكەتول ببێتە سەنتەرى خەمەكانمان.

.

ناكرێت زۆرینەى لێژنەى دانوسان و خانەى راپەراندن لە لیستى پۆستەكاندا بن و كارى حیزبى بزووتنەوەكە واز لێ بێنن.

.

ناكرێت زۆرینەى ژوورەكان بەرپرسیان نەبێت لەبەر كێشەى تەكەتول و باڵەكان.

.

ئەوەى ئەكرێت كە خانەو رێكخەرى گشتى بە گیانى هاوریانە ئەم راو بۆچونانەمان لێ وەرگرن.

.

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل