Shadow Shadow

گۆڕان لەساڵڕۆژی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا بەڵێنی چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی دەدات

20:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

بزووتنەوەی گۆڕان لەیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا بۆ چارەسەركردنی كێشە نێوخۆییەكانی ئاماژە بەوە دەكات دوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كۆنفڕانسی نیشتمانی دەبەستێت.

.

راگەیەنراوەكەی بزووتنەوەی گۆران جگە لەوەی باس لە پێگەی گرنگی نەوشیروان موستەفا دەكات وەك كەسایەتێكی كوردستانی هاوكات تیشكدەخاتە سەر دۆخی عێراق و كوردستان و ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆران.

.

لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە بزوتنەوەی گۆران ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ڕێكەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان بەشێك لە پاكێجەكانی چاكسازی كراونەتە كارنامەی كابینەی داهاتوو و دەڵێت “لەبەرامبەر جێكردنەوەی پاكێجەكانی چاكسازی یاسای سەرۆكایەتی هەرێممان تێپەڕاندووە”.

.

هاوكات ئاماژە بەدۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەكە دەكات و جەخت لە یەكڕیزی بزوتنەوەكە دەكاتەوە، ڕاگەیەنراوەكە گۆران ئەوە ئاشكرا دەكات جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریداوە دوابەدوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ببەسترێ، دەشڵێت “ئەركە گرنگەكانی كۆنفرانس بریتی دەبن لە پێداچونەوە بە دەستوری گۆڕان‌ و بەرنامەی سیاسی ‌و هەڵسەنگاندنی ئەدای ئۆرگانەكان ‌و رێكخستنەوەیان‌، لەم روەوە پێشوازی لە هەر سەرنج ‌و تێبینی ‌و رەخنە و پێشنیارێك دەكەین”.

.

19ی ئایاری 2018 نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، لەسەر داوای خۆی لەگردی زەرگەتە بەئامادەبوونی سەرۆكی بەشێك لە پارتە سیاسیەكان و نوێنەری بەشێكی زۆر وڵاتان و هاووڵاتیانی كوردستان بەخاكسپێردرا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل