fbpx
Shadow Shadow

گۆڕان دەیەوێت كێشه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى سیاسیانە چارەسەر بکات

16:03 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند: پێناچێ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سكاڵاى یاسایى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى تۆمار بكات و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه‌ بە ڕێگەی سیاسی ده‌دات، چونكه‌ كه‌یسه‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ یاسایى نیه‌.

.

ڕه‌سول عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “بڕیارى لابردنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌یى سلێمانى نایاساییه‌، چونكه‌ لابردنى به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان به‌پرۆسه‌یه‌كى یاسایى دا ده‌بێت تێپه‌ڕبێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵیك به‌ڵگه‌ له‌سه‌رى و له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاشه‌وه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامده‌درێت نه‌ك ده‌زگاى تر.”

.

لەبارەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر لابردنی ئەو بەرپرسەی گۆڕان، وتى: ” پێموانیه‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌دادگایى ئیدارى سكاڵا تۆمار بكه‌ن، چونكه‌ بنه‌ماى بڕیاره‌كه‌ نایاساییه‌ و ڕه‌نگه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕووى سیاسیه‌وه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بدات.”

.

دوێنى پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019، بە فرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌ردی سلێمانى لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل