fbpx
Shadow Shadow

گۆڕان دۆسیەی کوشتنی پاسەوانەکەی دەباتە پەرلەمان

19:31 دوو شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-
بزووتنەوەی گۆڕان دۆسیەی کوشتنی پاسەوانە خۆبەخشەکەی حزبەکەی لە سلێمانی، دەباتە پەرلەمان و لیژنەی پەرلەمانی لەسەر پێکدەهێنێت.

.
شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان لە دۆسیەی تەقەکردن و کوشتنی پاسەوانە خۆبەخشەکەی سلێمانی ئاگادار کردووەتەوە.

.
وتیشی”هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی لیژنەی ناوخۆ و پێشمەرگەدا باس لەو دۆسیە دەکرێ و بڕیاری لێوە دەدرێت، چونکە بەوتەی خۆی، پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەکەوە هەیە.

.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە هێشتا گۆڕان سکاڵای لەسەر هیچ کەس و لایەنێک لەسەر ئەو دۆسیەیە تۆمار نەکردووە، بەڵام بە پێویستیزانی، حکومەت و پەرلەمان هەنگاو دژ بەو گروپ و کۆمپانیایانە هەڵگرن کە بەڕۆژی ڕووناک خەڵکی دەکوژن.

.
شەوی 10ی ئەم مانگە، بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی بوونی مەترسی هێرشکردنە سەریان، سەرقاڵی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بوون بەچوار دەوری گردی زەرگەتە و ماڵی نەوشیروان مستەفا، بەڵام بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێی چەند خۆبەخشێکی گۆڕان و پاسەوانەکانی کۆمپانیایەک لەنزیک گردەکە، شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبوو، بەو هۆیەشەوە خۆبەخشێکی گۆڕان کوژرا و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل