fbpx
Shadow Shadow

موچەى خانەنشینى پلە باڵاکان کێشە دروستدەکات

گۆڕان باسى “لەباربردنى” پڕۆژەى چاکسازیی دەکات

21:08 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى باڵاى گۆڕان ڕایگەیاند، پێویستە فشار بکرێت بۆ ئەوەى لەیەکەم پڕۆژە یاسادا چاکسازى لەبارنەبرێت، بەشێک لە پەرلەمانتارانى بزوتنەوەکەش دەڵێن لەگەڵ موچەى خانەنشینى پەرلەمانتاریدا نین.

.

دەرباز محەمەد ئەندامى خانەى ڕاپەڕاندنى گۆڕان لەپۆستێکدا لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى “لەم چەند رۆژەدا لە پەرلەمان گفتوگۆی پرۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی دەکرێت. یەکێک لە بابەتەکانی پرۆژەکە خانەنشینی پلە باڵاکانە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “بزوتنەوەی گۆڕان بە ڕون وراشکاوی بە فراکسیۆنەکەی وتووە، کە خانەنشینی پلە باڵاکان یان نەمێنێت، یان دەبێت لە نزمترین ئاستدا بێت ھاوشێوەی بەغدا، فراکسیۆنیش پابەندی پرەنسیپەکانی گۆڕان و ڕای بزوتنەوەکە بووە”.

.

بەوتەى دەرباز محەمەد “پارتى و یەکێتى بەتەمان و کار بۆ ئەوە دەکەن شتێکی زۆر کەم و رەمزیی خانەنشینیەکە کەم بکەنەوە. بۆیە پێویستە ھەمو لایەک فشار بکەین بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بەلاڕێدا نەبرێ، چاکسازی لەیەکەم پرۆژە یاسایدا لەبار نەبرێت”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژى یەکشەممە پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژە یاساى خانەنشینى لە موچە و دەرماڵە بکات تا دواتر پەسەندبکرێت.

.

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و بەشێک لە لە پەرلەمانتارانى گۆڕان لەگەڵ نزیکبوونەوەى ئەو وادەیە، نیگەرانى خۆیان لەبارەى ماددەى تایبەت بە موچەى خانەنشینى پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان ئاشکرادەکەن و دەڵێن لەگەڵ ئەو ماددەیەدا نین.

.

عەلى حەمەساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند “نوێنەرانی ئێمە لە لیژنەی دارایی و یاسایی ئەو بڕگەیان پەسەند نەکردووە کە تایبەتە بە خانەنشینى پلە باڵاکان، فراکسیۆنی گۆڕان بەتەواوی پەیوەستە بەرنامەی گۆڕان بۆ خانەنشینی پلە باڵاکان”.


.

لاى خۆشیەوە، شایان عەسکەرى پەرلەمانتارى گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، رازیبوون بە مووچەی خانەنشینی بە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو بۆ سێ ملیۆن ترۆپکی گەندەڵیە، بە تایبەت کاتێک بڕوانامە حسابی بۆ نەکرێت.

.

وتیشى “تەنھا بەیەک مەرج شەش ملیۆنی خانەنشینی قبوڵ دەکەم گەر ھاتوو باوکم مووچەی خانەنشینیەکەی لە چوار ملیۆنەوە دەست پێ بکات، کە وا نییە، ئەم نموونەیە بۆ ھەموو کەسێک راستە”.

.

شایان عەسکەرى باسى لەوەکردووە، خۆ گەر بە پێی بنەمای بزووتنەوەی گۆڕان و نامەکەی نەوشیروان مستەفا بێت پەرلەمانتار نابێت خانەنشین بێت دەبێ بگەڕێتەوە سەرکارەکەی پێشووی ئەوەشی راژەی حکومی نەبووە یەک ساڵ مووچەی پی دەدرێت تا کارێک دەدۆزێتەوە، کە فراکسیۆنی گۆڕان گفتوگۆ و تاوتوێی ئەو ماددەیە دەکات بۆ ئەوەیە یاساکە کێشەی تێ نەکەوێت و تێپەڕێت.

.

هاوکات شیرین ئەمین پەرلەمانتارى گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، “چ لۆژیکێکە ئەندام پەرلەمان بە شەش ملیۆن دینار خانەنشین بکرێت کەچی خانەنشینی ئاسایی لە نزمترین ئاست بێت گەر بەراورد بکرێت بە خانەنشینی پلە باڵا”.

.

جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت بە هەموویانەوە خانەنیشینی پەرلەمانتاری رەتبكەنەوەو بگەڕێنەوە بۆ سەر كاری پێشوویان .

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل