fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ئینتەرنێت لە 8ی بەیانیەوە تا 11ی پێش نیوەرۆ رادەگیرێت"

گۆڕانکاری لە شێوازی پرسیارەکانی پۆلەکۆتاکان کراوە

15:36 شه‌ممه‌ 25 ئایار 2019
article image

ناس كورد- هەڤال فەتاح

بریارە سبەی تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و رۆژی دواتریش قۆناغی 9ی بنەڕەتی لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دەستپێبکەن، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت گۆڕانکارییان لە شێوازی پرسیارەکاندا کردووە.

.

سامان سێوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە ناس كورد راگەیاند : سبەی  یەك شەممە 26 ی 5ی 2019 یەكەم ڕۆژی تاقیكردنەوە گەشتییەكانی قۆناغی پۆلی 12 ئامادەیی بە بەشداری 115 هەزار 949  خوێندكار لە هەر سێ‌ بەشی زانستی، وێژەیی و پێشەیی دەستپێدەکەن.

.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند بۆ رۆژی دواتریش بە بەشداری 118هەزار و 383 خوێندکار تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستپێدەکەن.

.

سامان سیوەیلی ئەوەشی وت بریاردراوە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 11ی پێشنیوەڕۆ ئینتەرنێت لە سەراسەری کوردستان رابگیرێت ئەوەش بۆ رێگری لە گزی کردن و دزە پێکردن پرسیاری تاقیکردنەوەکان.

.

لە بارەی هەوڵدان بۆ گزی کردن رایگەیاند هەر خوێندكارێكیش پەنا ببات بۆ گزی كردن دوو ساڵ لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی گشتی بێبەش دەكریت.

.

لە هەرچوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان   چوار هەزار و 101 هۆل ئامادە كراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان زیاتر لە 20 هەزار مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی چاودێری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

.

وتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد بۆ تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ گۆڕانکاری لە شێوازی پرسیارەکان کراوە بە جۆرێک پرسیارەكان  کراونەتە 26 گروپ، پەڕاوی ولامدانەوەی پرسیارەكانیش كراوە بە 5 ستون هەرستونێك لە 10پرسیار پێكهاتووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل