fbpx
Shadow Shadow

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم.. سبەینێ بەفر دەبارێت

10:27 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەکەنە ژێر شەپۆلێکی باران و بەفر بارینەوە.

،

بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 1 بۆ 16 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوری کەم دەبێت.

،

هەروەها بۆ سبەی (دووشەممە)، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەکەونە ژێر شەپۆلێکی باران و بەفر بارینەوە و شەپۆلەکەش تەنها سبەینێ بەردەوام دەبێت.

 

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای هەرێم.. سبەینێ بەفر دەبارێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل