Shadow Shadow

پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواى هەرێم

11:24 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای  ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەکانی گەرمی دادەبەزن.

.

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 40 و نزمترین 23 پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانیش بەرزترین پلەى گەرما 38 دەبێت و نزمترینیش 25 پلە دەبێت، لە دهۆک 38 بە 21 و هاوکات لە کەرکوک 40 بە 27 پلە دەبێت.

.

هەروەها سبەى پێنجشەممە تاڕادەیەک نزمتر دەبێت، بە گوێرەى پێشبینییەکان دوو بۆ سێ پلە، پلەى گەرماى شارەکان دادەبەزێت.

.

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواى هەرێم گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواى هەرێم

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل