fbpx
Shadow Shadow

گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا مەترسیان لەسەر دانیشتوانى زەوى دروستکردووە

23:20 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى راپۆرتە زانستییەکان بەهۆى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواوە مەترسى لەسەر ژیانى دانیشتوانى گۆى زەوى دروستبووە و بەشێک لە توێژەران بەباشى دەزانن بۆ مانەوەى مرۆڤ زەوى بەجێبهێڵرێت و روو لە بۆشایى ئاسمان بکرێت.

.

بەهۆی هەڵکشانی ئەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەکەن  لەسەر گۆی زەوی،بە تایبەتی  دوای ئەوەی لەم ساڵانەی دوایدا  کەشوهەوای سەر ڕووی زەوی  گۆڕانکارێکی زۆری بەسەردا هاتووە و بووەتە مایەی زیادبوونی دیاردە سروشتییەکان لە لافاو و نەمانی چەندین جۆر لە ئاژەڵ  و زیندەوەرەکان و کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان، وایکردووە لە ئێستادا بیر لەوە بکرێتەوە کە مرۆڤ بۆ ئەوەی خۆی لە نەمان ڕزگار بکات بیر لە بەجێهشتنی ژیان لەسەر زەوی بکاتەوە و  لە چەند کۆمەڵگایەک لە دەرەوەی بەرگە هەوادا بژی.

.

لە میانەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری” میتو وێب”ی ئیتاڵی، چەند پێشنیارێک  سەبارەت بە ژیان لە پاشەڕۆژدا چۆن دەبێت؟ ئاماژە بە پێشنیارێکی جیف بیزوس کراوە، کە دەڵێت :”مروڤ دەبێت زەوی بەجێبهێڵێت”.

.

ئاماژە بەوەش دەکات کە” مرۆڤ لە داهاتوویەکی دووردا لە چەند کۆمەڵگایەکی خولاو بەدوری زەویدا  لە بۆشایی ئاسمان دەژی”.

.

 

بیرۆکەکەی بیزوس لە بیرۆکەیەکی زانای فیزیا و گەردووناس” جیرارد ئۆنیل” هەڵقوڵاوە کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بیرۆکەی ئەوەی هەبوو کە دەتوانرێت دوو کۆمەڵگاى نیشتەجێبوون دروستبکرێت ڕووبەری هەر یەکێکیان  بەپانی شەش کیلۆمەتر بێت و درێژییەکەیشان 26 کیلۆمەتر بێت  ئەو دوو کۆمەڵگایەش لە بۆشایی ئاسمان بەدەوری خۆیان بسوڕێنەوە بە پێچەوانەی میلی کاتژمێر بۆ ئەوەی بەبەردەوام ڕووبەرووی خۆر ببنەوە.

.

بیزوس، پیشنیاری ئەوەشى کردووە، دەبێت زنجیرەیەک کۆمەڵگەی لەو جۆرە دروستبکرێت بۆ ئەوەی بەشێکی بۆ حەوانەوە بەکاربهێنرێت و بەشەکانی دیکەش بۆ  پیشسازی و بەسەربردنی کاتی خۆش.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی  ماڵپەری ” میتو وێب”، ئەگەری هەیە لەگەڵ هاتنی ساڵی 2028 مرۆڤ بتوانێت لەسەر مانگ بژی بەمەرجێک چارەسەرێک بۆ شەوانی ساردى سەر گۆی مانگ بدۆزرێتەوە.

.

هاوکات ئیلون ماسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای ” سپیسئێکس” لەو بڕوایەدا ئەگەر مرۆڤ بتوانێت سود لە سروشتی سەر مەریخ وەربگرێت ،ئەوا دەتوانێت بە شێوەیەکی باش سود لەو هەسارەیە وەربگرێت بۆ ژیان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل