Shadow Shadow

گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواى شارەکانى کوردستان

11:55 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستان، بڵاوکردەوە.

.

لەراگەیەندراوەکەى بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە ، پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوربێت و هەندێک کاتیش بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40 و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە سلێمانی 39 بە 27 و لە دهۆک 38 بە 25 و لە کەرکوک 44 بە 28 پلە دەبێت.

.

راگەیەندراوەکە لەبارەى پلەى گەرمى سبەینێ (شەممە)ى شارەکانى کوردستان، روونیدەکاتەوە، پێشبینى دەکرێت سبەینێ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 39 و نزمترین 24 پلە بێت، لە سلێمانی 38 بە 25 و لە دهۆک 37 بە 24 و لە کەرکوک 43 بە 27 پلە بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل