Shadow Shadow

گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان دێت

11:59 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی كوردستانی، بڵاوكرده‌وه‌.

.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ناس كورد) كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمانی شاره‌كانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێک په‌ڵەی هەوری جیاجیا  لەئاسمانی شاری دهۆک، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما نزمبێته‌وه‌.

.

له‌باره‌ی پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ی شاره‌كانی كوردستان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە، نزمترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمرۆ(هەینی 28ى حوزیرانی 2019) لە شارەکانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك 28 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرماش له‌ شاری كه‌ركوك 45 پلەی سلیزی دەبێت.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی، سبەی (شەممە 29ى حوزیرانی 2019)، گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما ڕوودەدات و نزمبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت بە جۆرێك پلەكانی گەرما لە نێوان 24 بۆ 42 پلەی سیلیزیدا دەبێت.

.

گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان دێت

گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان دێت

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل