fbpx
Shadow Shadow

هەزاران خۆپیشاندەر لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

گڕى ئاگرى خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراق پەڕییەوە بۆ کوەیت

14:01 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هەزاران کەس لەبەردەم پەرلەمانی کوەیت گردبوونەوە، خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوای کۆتاییهاتنی گەندەڵی دەکەن.

,

بە درێژایی شەوى ڕابردوو هەزاران کەس لە هاوڵاتییانی کوەیت، لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت کرد دژی گەندەڵی هەنگاوی جدی هەڵبگرێت.

,

هەروەها خۆپیشاندەران داوایان لە مەرزوق غانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت کرد دەستلەکاربکێشێتەوە و بەوەى لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی دیکەدا بە گەندەڵی تۆمەتبارن.

,

خۆپیشاندەران بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، دروشمی “بڕۆ بڕۆ ئەی غانم” و هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتییان دەوتەوە.

,

تائێستاش نازاندرێت خۆپیشاندانەکان سەربە چ پارت و لایەنێکن و خۆیان دەڵێن: “بزوتنەوەیەکی مەدەنی سەربەخۆن”.

,

ئەمەش پاش ئەوە دێت، زیاتر لە مانگێکە لە لوبنان و عێراق خۆپیشاندان دژی حکومەت دەستیانپێکردووە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی یەکەمی وڵاتیان کردووە و لە خۆپیشاندانەکانی عێراقیشدا زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزاریش بریندار بوون.

 

گڕى ئاگرى خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراق پەڕییەوە بۆ کوەیت

گڕى ئاگرى خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراق پەڕییەوە بۆ کوەیت

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل