fbpx
Shadow Shadow

گوگڵ دەریخست ڕێگاکانی هاتوچۆ لە پایتەختی ئێران بەتەواوەتى وەستاوە

21:23 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

گوگڵ لەڕێى خزمەتگوزارییەکییەوە دەریخست، هاتوچۆ لە تەواوی ڕێگا سەرەکییەکانی تارانى پایتەخەتی ئێران توشی ئفلیجی بوون.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى تشرینی دووەمی 2019، خزمەتگوزاری نەخشەکانی گۆگڵ “GOOGLE MAP” دەریخست، هاتوچۆ لە تەواوی ڕێگا سەرەکییەکانی  ناو تارانى پایتەخەتی ئێران، “توشی ئفلیجی بوون”، ئەو خزمەتگوزارییە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، هەموو ڕێگاکان لەو شارە داخراون، تەنانەت ئەو ڕیگایانەشی کە دەچنەوە سەر ئەو شارە  بە ئاڕاستەی ڕۆژئاوادا.

,

بەگوێرەی ئێزەگەی “ڤاردا”ى سەربە ئۆپۆزسیۆنی ئێران، خۆپیشاندانەکان 37 شاریان گرتوەتەوە، هاوکات پێگەی “فارس”ی ئێرانى سەربە سوپاى پاسداران، ئاماژەی بەوەکردووە، ئاڵۆزییەکان زۆر بە توندی هەڵکشاون لە ناوچەکانی  خوزستان، سیرجان و کرمان لە باشوری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە.

,

خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییانی ئێران لە دوێنێوە، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین لەو وڵاتە بەشێوەیەکی فراوان دەستیانپێکرد، بەهۆى توندووتیژییەکانى هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراو و بریندار هەن، بەڵام تا ئێستا ئامارێکى فەرمى لەبارەیانەوە بڵاونەکراوتەوە، میدیاکانى وڵاتەکەش بڵاویانکردەوە، هەزار خۆپیشاندەر خراوەنەتە زیندانەکان.

گوگڵ دەریخست ڕێگاکانی هاتوچۆ لە پایتەختی ئێران بەتەواوەتى وەستاوە

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل