Shadow Shadow

"دەستەی گومرگی عێراق ڕایگەیاندبوو هەرێم پابەندی پێناسەی گومرگی نابێت"

گومرگی هەرێم: دەروازە سنوورییەکان بە تەواوی پابەندین بڕیارەکانی بەغدان

08:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەرۆازە سنورییەکانی هەڕێمی کوردستان بە تەواوەتی پابەندن بە پێناسی گومرکی حکومەتی فیدراڵییەوە، پەیوەندییەکی پتەویش لەنێوان گومرکی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.

.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەڕێمی کوردستان، تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند:” دەرۆازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕووی جێیەجێکردنی پێناسی گومرکی کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بڕیاری لەسەردراوە بەڕێژەی ١٠٠% پابەندن”.

.

وتیشی: لە سەرەتای مانگی ئەیاری ڕابردووە، ئەو پێناسە گومرکییە لە دەرۆازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەماهەنگییەکی تۆکمە لە نێوان دەستەی گومرکی عێراق و گومرکی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەردەوامیش لە پەیوەندیدان بۆ ئاڵۆگۆڕی زانیارییەکان.

.

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوەشکردەوە، کە فەرمانگەکانی گومرک لە دەرۆازە سنورییەکانی هەرێم پابەندن بە لیستی کاڵا قەدەغە کراوەکان کە لەلایەن وەزارەتی  بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق دانراوە ، ڕێگریش دەکەن لە هاتنە ناوەوەی هەموو جۆرە کاڵایەکی قەدەغەکراو بە پێى ئەو لیستەی کە دراوە بە ئەوان.

.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسێکی دەستەی دەرۆازە سنورییەکانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، کە ئەو دەرۆازە سنوریانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێناسی گومرکی گشتگیر کە لە لایەن حکومەتی عێراقە دانراوە  جێبەجێناکەن، وکاڵا قەدەغەکراوەکان لەو دەرۆازانەوە دێنە نێو خاکی عێراقەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل