fbpx
Shadow Shadow

گومان لە دەستگیرکردنى کەسە نزیکەکانى بەغدادى دەکرێت..لە تورکیا دەپارێزرێن

16:12 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕاگه‌یاندنى هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى هاوسه‌ر و چه‌ند خزمێكى نزیکى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌توركیا له‌لایه‌ن رەجەب تەیب ئه‌ردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیاوە گومانى لەلاى چالاكوانانى ئه‌و وڵاته‌ دروستکردووە و ده‌ڵێن ئه‌و كاره‌ بۆ پاراستنیان ئه‌نجامدراوه‌ نه‌ك ده‌ستگیركردنیان.

.

فه‌هیم تاچیكن، دیپلۆماتكارى توركیا ئاماژە بەوە دەکات “توركیا كه‌وتووه‌ته‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى خراپه‌وه‌ له‌دواى كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى”.

.

ئەو دیپلۆماتکارەى تورکیا روونیدەکاتەوە، ئه‌مریكا و ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق ترسیان له‌وه‌ هه‌بووه‌ گه‌ر بێتو توركیا به‌پلانى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بزانێت ئه‌وا پلانه‌كه‌ دزه‌ پێده‌كرێت و ده‌گاته‌وه‌ داعش.

.

دواى كوشتنى ئەبوبەکر به‌غدادى، ئه‌ردۆگانیش ده‌ستگیركردنى هاوسه‌ره‌كه‌یى و چه‌ند خزمێكى به‌غدادى له‌ توركیا ڕاگه‌یاند و وتی:”ئێمه‌ش هاوسه‌رى به‌غدادیمان ده‌ستگیر كردووه،‌ به‌ڵام نه‌مانكردووه‌ به‌هه‌را”.

.

بەوتەى تاچیکن، به‌غدادى له‌ناوچه‌یه‌كدا ده‌ستگیركراوه كه‌ له‌ساڵى2017ە‌وه لەژێر دەسەڵاتى‌ توركیایە‌، لەبارەى دەستگیرکردنى خزمەکانى بەغدادیشەوە لەلایەن تورکیا، دیپلۆماتکارەکە دەپرسێت “ئێستا خزمه‌كانى بەغدادى له‌توركیا ده‌پارێزێن یاخود ده‌ستگیر ده‌كرێن؟”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل