fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

“گومانم کرد مردووم”..چیرۆکى ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردنە سەر پزیشکێکى خۆپیشاندانەکانى بەغدا

11:37 چوار شه‌ممه‌ 19 شوبات 2020
article image

ناس کورد

ئەو شەوەى حەیدەر لە گۆڕەپانى تەحریرەوە گەڕایەوە لاى هاوسەرە دوگیانەکەى و دایکى، بووە سەرەتاى نەهامەتییەکى گەورە بۆى، دواى ئەوەى لەلایەن چەکدارە دەمامکدارەکانەوە ڕفێنرا و پاش چەند ڕۆژێک لە ئەشکەنجەى سەخت و دەستدرێژیی لە شوێنێک فڕێدرا.

.

ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى لە راپۆرتێکدا لەژێر ناونیشیانى (گومانم کرد کە مردووم) چیرۆکى حەیدەرى گێڕاوەتەوە (ناوێکى خواستراوە) کە فریاگوزارى بۆ خۆپیشاندانەکانى مەیدانى تەحریر ئامادە کردووە.

.

شەوێک حەیدەر دواى گەیاندنى فریاگوزارى تەندروستى بۆ چەند بریندارێکى خۆپیشاندەرانى مەیدانى تەحریر لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا نانى ئێوارە لەگەڕەکى کەڕادە دەخوات و بڕیاردەدات نەگەڕێتەوە بۆ مەیدانى تەحریر بچێتەوە بۆ سەردانیکردنى هاوسەرى کە سکى هەبووە  لەگەڵ دایکى کە لەماڵەوە دەبن.

.

حەیدەر کە پێشتر پزیشکى سەربازى بووە و قسەى بۆ ڕۆژنامەکە کردووە و وتویەتى “دواى نیوە شەو گەیشتمە ماڵ، لەبەردەم دەرگاى حەوشە دانیشتم چونکە هێڵى ئینتەرنێت لەوێدا باشتر بوو، لەتویتەر هەواڵەکانم دەخوێندەوە، لەناکاو ئۆتۆمبلێک لەبەردەم ڕاوەستا و سێ چەکدارى لەناویەوە دابەزین و لێیان پرسیم تۆ حەیدەرى..؟ منیش وتم نەخێر محمەدى برایم، وام پیشاندا دەمەوێت بچمە ماڵەوە و بانگى حەیدەریان بۆ بکەم”.

.

چەکدارەکان لەفێڵەکەى حەیدەر تێدەگەن و دڵنیا دەبن کە خۆى حەیدەرە، دەستگیرى دەکەن و پەلکێشى ناو ئۆتۆمبیڵەکەى دەکەن، چاوى دەبەستنەوە و دەیبەنە شوێنیکى نادیارەوە زیندانى دەکەن، دەستدەکەن بەئازار و ئەشکەنجەدانى بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک، داواى کردنەوەى مۆبایلەکەى و ئاشکراکردنى ناوى چالاکانى خۆپیشاندانەکانى لێدەکەن، کاتێک ڕەتیدەکاتەوە دەستدەکەنەوە بەئەشکەنجەدانى بەتایبەت لەلاقەکانى و دواتر وێنەى دایکى و هاوسەرەکەى دەخەنە بەردەمى و هەڕەشەى لاقەکردنیان دەکەن.

.

 لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە لەمانگى ئۆکتۆبەرى ساڵى ڕابردوەوە حەیدەر ڕۆژانە جانتا پزیشکیەکەى هەڵگرتووە و ڕووى لەمەیدانى تەحریر کردووە و دواتر سەرپەرشتى تیمێکى پزیشکى کردووە کە لەچەندین پزیشک و برینپێچ پێکهاتوون.

.

ڕۆژنامەکە لەسەر زارى ئەفسەرێکى سەر بەوەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە باسى لەوە کردووە، خەڵکیان بۆ مەبەستى سیخوڕى کردن ناردووەتە ناو خۆپیشاندەرانەوە و بەردەوام چاودێریان کردوون.

.

بەوتەى ئەو بەرپرسە ئەمنیەى کە قسەى بۆ ڕۆژنامە کردووە، کامێراى چاودێرى بۆ ئاگاداربوون لەجموجۆڵەکانى خۆپیشاندەران دانراوە و منداڵانیان بەکارهێناوە بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر چالاکانى خۆپیشاندانەکان.

.

ئەفسەرەکەى وەزارەتى ناوخۆ ئەوەشى درکاندووە، ئامانجیان چاودێریکردنى ئەوانە بووە کە خواردن و کەلوپەل و پێداویستیە پزیشکییەکان بۆ خۆپیشاندەران دابین دەکەن و حکومەتیش لەو ڕووەوە ڕۆژانە ڕاپۆرتى لێیانویستووە.

.

دواى سێ شەو لەئازار و ئەشکەنجە

بۆماوەى سێ شەو حەیدەر لەزیندانى چەکدارە دەمامکدارەکاندا دەبێت، هەموو جۆرە ئازار و ئەشکەنجەیەکى لەسەر تاقى دەکەنەوە هەر لەلێدانى کارەبا و بردنە بەر ئاوى سارد و ڕێگە نەدان بەخەوتن و خواردن پێنەدان و چەندین ئازار و ئەشکەنجەیى جەستەى و دەروونى و چەندین جاریش هەڕەشەى لاقە کردنى هاوسەر و دایکى دەکەن.

.

ئەو پزیشکە باسى لەوە کردووە، توندترین سزایان بەسەردا سەپاندووە و ئاواتى مردنى خواستووە بۆ ئەوەى لەوە زیاتر نەبینێت.

.

حەیدەر باسى لەوەشکردووە لە ماوەى ئەو سێ شەوەدا چەندینجار بتڵیان کردووە بە کۆمیدا و سەخترین ئازاریان داوە و بەو بوتڵانە دەستدرێژییان کردووەتە سەرى.

.

چەندینجار حەیدەر داویان لێدەکات بیکوژن بۆ ئەوەى لەدەست ئەو ئازار و ئەشکەنجە دانە ڕزگارى ببێت.

.

حەیدەر دەڵێت، ڕۆژێک چەند چەکدارێک لەئۆتۆمبیلێکەوە دابەزیون و بردویانە ئیتر ئەو وتویەتى ئەوکاتانەیە کە دەمرێت و داواى ئەوەى کردووە پێش ئەوەى بیکوژن پەیوەندى بەهاوسەر و دایکییەوە بکات، بەڵام دواتر ئەوان لەشوێنێکى نزیک پاشەڕۆى شارەکە فڕییانداوە و پاش ماوەیەک حەیدەر توانیویەتى خۆى بگەیەنێتە چەند کەسێکى لەو شوێنە و دواى ئاگادار کردنەوەى پۆلیس لەڕوداوەکە دەبرێتە نەخۆشخانە و چارەسەرى بۆ دەکرێت و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ناو خۆپیشاندانەکان.

.

عەبدولمەهدى بەدواداچون بۆ کەیسەکە ناکات

ڕۆژنامەکە پەیوەندى بە نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى کاربەرێکەرى عێراقەوە دەکات بەڵام ڕەتیدەکەنەوە قسە لەسەر ئەو ڕوداوە بکەن.

.

پێشتریش چەندین ڕێکخراوى بیانى و ناوخۆیى باسیان لەوە کردبوو، حکومەت دەستى هەیە لەزۆربەى ئەو کارانەى کە دژى خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێن هەر لە ئازار و ئەشکەنجەدان و بریندار کردن و ڕفاندنەوە، بۆیە ڕێکارى پێویست لەدژى ئەو کارانە ناگرێتە بەر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل