fbpx
Shadow Shadow

گورزێکی دیکەی کوشندە بەر بەرشەلۆنە دەکەوێت

16:48 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

لەدوای شکستهێنانی لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی و ئەگەری دورخستنەوەی ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەر، لە ئێستادا گورزێکی دیکەی کوشندە هەڕەشە لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات، ئەویش دورکەوتنەوەی سوارێزە بۆ ماوەی دوو مانگ.

،

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیان بڵاویانکردووەتەوە، سوارێز لە ئەژنۆیدا و لە هەمان شوێن کە هەشت مانگ لەمەوبەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، توشی پێکان بووەتەوە.

،

رۆژنامەى مارکای ئسیپانی بڵاویکردووەتەوە، سوارێز لە ژێر چاودێری پزیشکی ورد دایە و لەم هەفتەیەدا بڕیاردەدرێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت یاخود نا.

،

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامبدرێت، ئەوا هێرشەبەرە ئۆرۆگواییەکە لانیکەم دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و تەنانەت ناتوانێت لە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگیش بەشداری بکات.

،

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش هەر بەهۆی پێکانەوە دیمبلی لە یانەى بەرشەلۆنە دورکەوتبوەوە و هێشتا نەگەڕاوەتەوە یاریگاکان

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل