fbpx
Shadow Shadow

گواردیۆلا یاریزانێکی یەدەگەی یانەکەی دیاریکردووە کە بە 500 ملیۆنیش دەستبەرداری نابێت

15:40 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری مانچستەرسیتی لەنێو سەرجەم ئەستێرەکانی یانەکەیدا، یاریزانێکی یەدەگی دیاریکردووە کە بەهیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نییە کە ئەوەش بووەتە جێگای سەرسوڕمان.

.

لە کتێبێکی تایبەتدا کە سەبارەت بە مانچستەرسیتیی سەردەمی گواردیۆلا نوسراوە، ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانیە ئاماژەی بەوەکردووە: ” فیڵ فۆدین، تاکە یاریزانی یانەکەمانە کە لە هیچ بارودۆخێکدا بۆ فروشتن نییە، تەنانەت بە 500 ملیۆن یۆرۆش”.

.

پیپ جەختیکردووەتەوە، هەر لەبەر ئەو هۆیەش بووە کە گرێبەستی ئەو یاریزانەیان نوێکردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووەم کە لە داهاتوودا دەبێتە ئەستێرەی سەرەکی تیپەکە و هیچ یاریزانێک لە جێگەکەیدا یاری ناکات.

.

دیاریکردنی ئەو یاریزانە لای گواردیۆلا، ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا و هاندەرانی مانچستەرسیتی توشی سەرسوڕمان کردووە، چونکە فۆدین ئەم وەرزە زۆرینەی یارییەکانی یانەکەی لەسەر کورسی یەدەگ بووە و چەندین ئەستێرەی گەورە و بەناوبانگ لە سیتی یاری دەکەن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل