fbpx
Shadow Shadow

سێ یانەی ئینگلیزی چاویان لەسەر ئالڤێسە

گواردیۆلا دەیەوێت دانی ئالڤێس بگەڕێنێتەوە ژێر دەستی خۆی

18:46 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردووەتەوە، سێ یانەی ئینگلیزی، ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی دانی ئالڤێس، کاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل و یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان دەکەن.

.

بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی، هەرسێ یانەی مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ و تۆتێنهام رکابەری لەسەر گواستنەوەی دانی ئالڤێسی بەڕازیلی بۆ ریزەکانیان دەکەن.

.

ئەو گۆڤارە فەڕەنسییە ڕایگەیاندووە، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە کوپائەمریکای 2019 پێشکەشیکرد، پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی، دەیەوێت جارێکی دیکە ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە ژێر سەرپەرشتی خۆی.

.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی فرانس فوتبۆڵ، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهامیش دەیەوێت ئالڤێس بباتە ڕیزەکانی بۆ جێگەی سێرجیو ئۆریێ ، کە ئەگەری هەیە لە یانەکە بڕوات، هەروەها ئونای ئیمری، ڕاهێنەری ئەرسیناڵیش بەتواناکانی ئەستێرە پیرە بەڕازیلییەکە سەرسامە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بیباتە ڕیزەکانییەوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی دانی ئالڤێس، کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەواو بو، ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە.

.

ئالڤێس کە لە کاروانی پیشەگەری خۆیدا 40 نازناوی بەدەستهێناوە، پێشتر لە هەریەک لە یانەکانی سیڤیلیە و بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی یاریکردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل