fbpx
Shadow Shadow

گواردیۆلا بەرامبەر کڵۆپ خۆی بەدەستەوەدا

11:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بەرامبەر یۆرگن کڵۆپی ڕکابەری خۆی بەدەستەوەدا و ڕایگەیاند، ئەوە ڕوونە کە لیڤەرپوڵ دەبێتە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.

,

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ڕایگەیاند: ” ڕوون بووەتەوە کە  لیڤەرپول دەبێتە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی، ئەوان نەك لە ئینگلتەرا لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیاش پاڵەوانن، کە لە کۆی 23 یاری 22 یاریان بردووەتەوە.

,

پیپ ئاماژەی بەوەشکرد: “جیاوازی خاڵەكان لە خولەكانی دیكە زۆر کەمە، بەڵام لیڤەر بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەوەیە، پێوویستە ئێمە ئەوە قبول بكەین و لێیانەوە فێر بین بێگومان ئەوان یانەیەكی نایاب و پاڵەوانن.

,

یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوەکانی ئەوروپای وەرزی ڕابردوو، لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزیدا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکات و تائێستا و لە کۆی 23 یاری خولەکە، 22 یاری بردووەتەوە و تەنها یەک یاری یەکسان بووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل