fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

گواردیۆلا باسی دەستلەکارکێشانەوەی دەکات.. هۆکارەکەی ڕیاڵ مەدریدە

20:16 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

پیپ گوردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی باس لە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی دەکات لە یانەی مانچستەرسیتی و ئەگەرەکەشی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت.

،

ڕاهێنەرەکەی مانچستەرسیتی لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، لە ئەگەری شکستهێنانیان بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕەنگە لەگەڵ مانچستەرسیتی جیاببنەوە و یانەکە جێبهێڵێت.

،

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشکرد: بە تامەزرۆیی و ئامادەیی تەواوە چاوەڕوانی ئەو یارییە دەکەم و چێژ وەەدەگرم، بەڵام لە ئەگەری شکستهێنانمان بەرپرسانی یانەکە دێن و دەڵێن، (ئەوە باش نییە و ئێمە چامپیۆنسلیگمان دەوێت)، نازانم ئەوە ڕوودەدات یاخود نا”.

،

ئەمە لەکاتێکدایە لە سێ ساڵی ڕاهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەکەدا، گواردیۆلا پێنج نازناوی بۆ بردوونەتەوە بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان چارەکی کۆتایی ببڕن، لەم وەرزەشدا لە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکەدا ڕوبەڕوی ڕیاڵ مەدرید دەبنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل