fbpx
Shadow Shadow

روفاتی سه‌ربازی كوردیشی تێدایه‌.. نازانرێت ژماره‌یان چه‌نده‌!

گه‌ڕان به‌شوێن روفاتی بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌ستپێده‌كات  

18:24 پێنج شه‌ممه‌ 27 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد- شه‌هرام عه‌زیز

هەردوو وەزارەتی بەرگرى عێراق و ئێران، له‌سه‌ر گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ روفاتی بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ رێككه‌وتن و یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌ڕانیش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان، ده‌ستپێده‌كات.

.

فواد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکاراوانی هەرێم به‌ ناس كوردی ڕاگەیاند:”لە ڕابردوودا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان دوو لیژنەی حکومەتی عێراق و ئێراندا بۆ ئەو مەبەستە کراوە و نوێنەری ئێمەش لە لیژنەکەی حکومەتی عێراقدا هەبووە و ئەو بڕیارە دراوە”.

.

وتیشی، گەڕان بۆ ڕوفاتەکان لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم، وەک پێنجوێن و ناوچە شاخاوییەکانی ماوەت لە سنوری سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە سنوری هەولێر دەسپێدەکات، بۆیە هەر بڕیارێک کە دەدرێت، بەئاگاداری و ڕەزامەندی ئەوان دەدرێت.

.

سەبارەت بە بوونی ڕوفاتی هاوڵاتیانی کورد لە نێو ئەو ڕوفاتانەدا، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان ئاماژەی بەوە کرد، بێگومان ڕوفاتی سەربازی کوردیشی تێدایە کە لەوکاتەدا لە سوپای عیراقدا بوون، بەڵام بە ژمارە نازانرێت چەندن، هەر ڕوفاتێکیش بدۆزرێتەوە پشکنینی بۆ دەکرێت و دەدرێتەوە بە خێزانەکانیان.

.

له‌و باره‌یه‌وه‌، حازم قاسم، بەرپرسی لیژنەی هونەری ئاسەوار و بێسەروشوێنبووان لە وەزارەتی بەرگری عێراق بە ڕۆژنامەی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت”ی وتووه‌، لیژنە هاوبەشەکەی عێراق و ئێران پێکهاتووە لە کەسانی هونەری و شارەزا لەو بوارەدا و لە مانگی داهاتوودا لەژێر سەرپەرشتی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی خاچی سور و بە ئاگاداری وەزارەتی شەهیدانی هەرێم دەستبەکارەکانیان دەکەن.

.

بە وتەی حازم قاسم، بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، تائێستا زیاتر لە 115 هەزار سەربازی هەردوو وڵات بێسەروشوێنن، کە نزیکەی 60 هەزاریان عێراقین نزیکەی 55 هەزاریش سەربازی ئێرانین.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل