fbpx
Shadow Shadow

گه‌شتى په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ ڕاگیرا

12:49 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاریدا، گه‌شتى شانده‌كان په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانى پەرلەمان و هه‌موو جۆره‌ خه‌رجییه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ ڕابگرێت، بڕیاره‌کە گه‌شتى ئەو شاندانە ناگرێتەوە كه‌ پێشتر ڕه‌زامه‌ندیان له‌باره‌وه‌ دراوه.

.

هه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كه‌، ڕاگرتنى گه‌شتى شانده‌كان تا ئه‌وكاته‌ ده‌بێت سه‌رله‌نوێ شێواز و مه‌رجى ناردنى شاند ڕێكده‌خرێته‌وه‌.

.

خه‌دیجه‌ عومه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بە شتێكى باشى ده‌زانم بۆ رێكخستن و سنورداركردنى كاروبارى گه‌شتكردنى شانده‌كانى په‌رله‌مان‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ بۆ كه‌مكردن و رێككردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌كان”.

.

وتیشى “ڕێكخستن و سنورداركردنى گه‌شتى شانده‌كان یاخود لیژنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ ده‌ره‌وه‌ سودى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر په‌رله‌مانتاره‌ و داوا بكات بۆ گه‌شتێك بەپێی پێویستى بنێردرێت”.

.

بەوتەى خه‌دیجه‌ عومه‌ر، ڕێكخستن وسنورداركردنى گه‌شتى شانده‌كانى په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌ره‌وه‌، به‌پێى ئه‌رك و ئامانجێكى دیاریكراو و پسپۆڕییه‌كان، سودیشى بۆ ئه‌ركى  په‌رله‌مانتارى ده‌بێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل