fbpx
Shadow Shadow

گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی نێیمار زۆر بەرەوپێش چووە

18:42 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان دانی بەوەدا نا، کە گفتوگۆیان لەگەڵ چەند یانەیەک کردووە، لەسەر داهاتووی نێیمار و تا یەکلاکردنەوەی داهاتووشی بەشداری هیچ یارییەکی یانەکە ناکات.

.

لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە لیدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی لیکیپی ڕاگەیاندوە:”ڕاستە قسەمان لەگەڵ چەند یانەیەک کردووە لەسەر داهاتووی نێیمار،  گفتوگۆکانیش بەرەوپێشچوونی زۆریان بە خۆیانەوە بینیوە، بەڵام نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

.

لیۆناردۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان ئەوەیە داهاتوی نێیمار بە زوترین کات یەکلایی بکەنەوە.

.

هاوکات باسی لەوەکردووە، نێیمار بۆ یاریەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە خولی فەڕەنسی بەرامبەر نیم ئۆلۆمپیک بەشاری ناکات و دوور خراوەتەوە، تا داهاتوویشی یەکلا نەکرێتەوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکە ناکات.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی زۆرینەی میدیا جیهانییەکان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڤە فەری کەوتوونەتە کێبڕكێی یەکیتر بۆ گواستنەوەی نێیماری بەڕازیلی و پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا بەتەواوی داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بێتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل