Shadow Shadow

لەلایەن گروپێکى سەر بە حەشدى شەعبییەوە “هەڕەشەى کوشتن” لە حەلبوسى کراوە

13:58 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

بەپێى هەواڵێکی کەناڵی عەرەبییەی سعودی، گروپێکی چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی هەرەشەی کوشتنیان لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە.

.

کەناڵی عەرەبییەى سعودى ئاشکرای کردووە: “حەلبوسی لەلایەن میلیشیای حیزبوڵای عێراقییەوە هەڕەشەی لێکراوە کە یەکێکە لە گروپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی”.

.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارانی ئەو گروپە پێش چەند ڕۆژێک لە یەکیک لە شەقامەکانی شاری بەغداد ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی سکرتێری محەمەد حەلبوسی گرتوە، دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکە دایانگرتۆتە خوارەوە نامەیەکی نوسراوی هەڕەشەئامێزی مۆرکراو بە مۆری گروپەکە ڕادەستی سکرتێرەکە کردووە.

.

چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایانگەیاندووە، پاش ئاڕاستەکردنی نامەى هەڕەشەکە، حەلبوسی دەستەی حەشدی شەعبی لە بابەتەکە ئاگادارکردووەتەوە، داوای لێکردوون بەزوترین کات ڕوونکردنەوەیان لەسەر ڕووداوەکە هەبێت

.

سەرچاوەکان هۆکاری هەڕەشکردنەیان گەڕاندووەتەوە بۆ هەوڵوێستەکانى حەلبوسی بەرامبەر کێشەکانی ئەمریکا و ئێران.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل