Shadow Shadow

 گرووپێکی سەر بە قاعیدە لە ئیتاڵیا دەستگیرکران

08:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە لە لایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە دەستگیرکراون کە پشتیوانی دارایی و مرۆییان بۆ ڕێکخراوەکە کۆکردووەتەوە.

.

لەوبارەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دوێنی شەممە 7ی ئەیلوولی 2019، 10 ئەندامی گرووپەکە لە ناوچەی لە ناوچەی “ئەکێلامیشێلی ڕنزۆ” دەستگیرکراون.

.

بەپێی زانیارییەکان، گرووپەکە کاری سەرەکیان کۆکردنەەوەی پارە و ئەندام بووە و لە ڕێگەی تورکیاوە، گەیاندویانەتە چەکدارانی قاعیدە لە سووریا .

.

هاوکات دەسەڵاتی دادوەری ئیتاڵیا لەسەر ئاشکراکردنی ئەو گرووپە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دووان لە ئەندامانی گرووپەکە بەڕەگەز ئیتالین و هەشت کەسەکەی دیکەیان بە ڕەگەز تونسین.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گرووپەکە چەندین هەژماری بانکیی ساختەیان درووستکردووە، بە خۆدزینەوە لە باج و فێڵکردن “پارەیەکی زۆریان کۆکردووەتەوە”، بەشێک لەو پارانەش دراوە بە پێشەواکانی چەند مزگەوتێکی ئیتاڵیا کە پەیوەندییان لەگەڵ گرووپە “تیرۆرستییەکان” هەبووە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی دادوەری ئیتاڵیادا ئەوەش هاتووە،  ئەندامانی گرووپەکە ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکاندا بوون.

.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل