fbpx
Shadow Shadow

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی یاسای نوێی خانەنشینی عێراق.. “تەمەنی خانەنشینی کەم دەبێتەوە”

17:52 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتى عێراق گرنگترین گۆڕانکارییەکانی لە یاسایی نوێی خانەنشینی عێراق ئاشکراکرد کە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدات.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2019، سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکیدا باسی لە گۆڕانکارییەکان کرد و لە چەند خاڵێکدا کۆی کردنەوە:

.

– تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵی تەواو کەمدەبێتەوە کە پێشتر 63 ساڵ بووە، بەڵام چەند چینێک ڕیزپەڕ دەکرێن لە یاساکە:

.

أ- ئەوانەى یاسایی خزمەتی زانکۆ دەیانگرێتەوە لە پلەى پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.

ب- پزیشکانی تایبەتمەند

ج- دادوەران و ڕاوێژکارە یاساییەکان لە ئەنجومەنى دەوڵەت

د- فڕۆکەوانان

.

– دەرکردن، هەڵوەشاندنەوەى گرێبەست و دەستلەکارکێشانەوە ڕێگرنابێت لە سودمەندبوون لە خزمەتی خانەنشینی ئەگەر فەرمانبەر تەمەنی گەشتبێتە 45 ساڵ و 15 ساڵیش خزمەتی هەبێت.

.

– هەر فەرمانبەرێک تەمەنی گەیشتبێتە 45 ساڵ و 15 ساڵیش خزمەتی هەبێت ئەوە دەتوانێت خۆی خانەنشین بکات.

.

– هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوە پاداشتی کۆتایی خزمەتەکەی بریتییە لە پێدانی کۆی گشتی موچەی 12 مانگ لەگەڵ دەڕماڵەکان.

.

– ئەو کەسانەى بە هۆکاری سیاسیی لە کارەکانیان دەرکراون مافی وەرگرتنی موچەی خانەنشینیان دەبێت ئەگەر پێشتر خزمەتەکەی لە 15 ساڵ کەمتر بێت و تەمەنی لە سەروی 45 ساڵەوە بێت.

.

– هاوسەر، کوڕ، کچ و خوشک و وارسی کەسی خانەنشینکراو مافی وەرگرتنی پشکی خانەنشینیان نابێت ئەگەر دامەزران یاخود هاوسەرگیرییان کرد، بەڵام هەر کات ئەو کەسانە جیابوونەوە یاخود کارەکانیان بە جێهێشت ئەوا مافی ئەوەیان هەیە ببنەوە بە وارسی کەسی خانەنشینکراو و دیسان موچەکەی وەربگرنەوە.

.

– هەموو بڕگەیەکی یاسایی هەڵدەوشێتەوە کە پێشتر مافی ئەوەی دابوو بە موچەخۆر دوو موچە لە حکومەت وەربگرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل