fbpx
Shadow Shadow

گرنگترین پێشنیازەکانى هەمواری دەستوری عێراق.. ئەندامێکی لیژنەکە زانیاری ئاشکرا دەکات

14:37 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕەشید عه‌زاوى، ئه‌میندارى گشتیى حزبى ئیسلامى عێراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق گرنگترین خاڵه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور و كاره‌كانى لیژنه‌ى ڕاسپێردراوى ئاشكراكردووه‌.

.

بەپێی قسەکانى ڕەشید عەزاوی، ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێكى گرنگ و ده‌ستنیشانكردنى گرنگترین خاڵه‌كانى هه‌مواركردنه‌كه‌ كراوه‌ و گفتوگۆى چڕوپڕیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

.

گرنگترین خاڵەکان:

یەکەم: لیژنه‌كه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆئەوەى یارمه‌تیان بده‌ن به ‌ناردنى چه‌ند شاره‌زایه‌كى بوارى ده‌ستورى نێوده‌وڵه‌تى.

.

دووەم: لیژنه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌رشیفه‌كانى لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراق كه‌ ساڵى 2005 ئاماده‌ كراون ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ و هه‌وڵده‌دات له ‌كۆبونه‌وه‌كانیدا سودى لێببینن.

.

سێیەم: گرنگترین پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور کە له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت و ده‌بێته‌ جێى مشتومڕ، دیارىكردنى سیستمى (پەرلەمانی یان سەرۆکایەتییە).

.

چوارەم: ماده‌ى 76 كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى پەرلەمانییەوە هه‌یه‌.

.

پێنجەم: خاڵێكى گرنگى ترى هه‌مواره‌ ده‌ستورییه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به ‌پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و سیستمى هه‌ڵبژاردنیان هەیە کە ئایا ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن یاخود له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها دیاریكردنى چاره‌نوسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كاتى ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان.

.

شەشەم: مشتومڕى ئه‌وه‌ ده‌كرێت هه‌ر نوێنه‌رێكى پەرلەمان له‌ 100 هه‌زار ده‌نگده‌ردا ده‌مێنیته‌وه‌ یاخود به‌پێى ژماره‌ى پارێزگاكان ده‌كرێت.

.

حەوتەم: تاوتوێى ئه‌وه‌ ده‌كرێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به ‌ده‌ستور گەرەنتی ده‌كرێت یاخود نا، هه‌روه‌ها دەستکاریکردنی یاسای نه‌وت و گاز به‌و پێیه‌ى موڵكى عێراقیه‌كانه‌.

.

هەشتەم: ده‌ستور پێویستى به ‌هه‌مواركردنه‌ و ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كاره‌كانى له‌پێش ئه‌و واده‌یه‌ى كه‌ ماوه‌ى چوار مانگى بۆ دیارىكراوه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ماوه‌ى دوو مانگدا كاره‌كانى ته‌واو بكرێت.

.

نۆیەم: لیژنه‌كه‌ نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك مامۆستاى شاره‌زاى زانكۆكانى عێراق ئه‌وانه‌ى شاره‌زایان له ‌ده‌ستور هه‌یه‌ هاوكاریان بن و له ‌لیژنه‌كه‌دا كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

.

دەیەم: لیژنه‌كه‌ ماڵپه‌ڕێك ده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڕاوبۆچون و پێشنیازى هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بایه‌خ بە پرسى یاسایى ده‌ستورى ده‌ده‌ن.

.

ڕەشید عه‌زاوى دەشڵێت، گوتارێك ئاڕاسته‌ى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و سه‌ندیكاكان کراوە کە پسپۆڕیی یاساییان هه‌یه‌ بۆ ‌نمونه‌ سه‌ندیكاى پارێزه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ى به ‌پێشنیازه‌كانیان هاریكارى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور بن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل