fbpx
Shadow Shadow

گرنگترین خاڵەکانى نێو وتارەکەى نوێنەرى سیستانى

15:18 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف ڕایگەیاند، زۆربەی ڕاپەرینەکان لە جیهاندا بەهۆی ستەم و زۆردارییەوە سەریان هەڵداوە، بەپێویستیشی دەزانێت پەلە بکرێت لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و گۆرینی ڕیشەیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

,

ئەمڕۆ، هەینی، 22ى تشرینی دووەمی 2019، عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، لەمیانەی وتاری هەینیدا ڕایگەیاند: “نابێت دەسەڵات وەک کۆیلە تەماشای میلەتەکەی بکات و دەستبگرێت بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا”.

,

نوێنەرەکەى سیستانى وتیشی: “خۆپیشاندانی ئاشتییانە جوانترین شێوازی دەربرینە بۆ بەدەستهێنانی مافەکان و بەرجەستەکردنی ستەم و زۆرداری دەسەڵات، دەبێت دەسەڵاتیش ئەو مافە زەوت نەکات و گوێڕایەڵی داوکارییەکانی گەلەکەی بێت”.

,

کەربەلایی لە وتارەکەیدا  ئاماژەی بەوەشکردووە، لاپەرەکانی مێژوو ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە هۆکاری سەرەکی هەموو ڕاپەرینەکانی جیهان دەرئەنجامى “ستەم و زۆرداری دەسەڵات بوە”.

,

نوێنەری مەرجعی باڵای شیعەکان لە نەجەف ئەوەشی خستوەتەڕو: “ڕاوێژکارەکان زۆرجار دەسەڵاتدار چەواشە دەکەن توشی هەڵەی دەکەن”.

,

کەربەلایی هۆشداریشیدا لە بەردەوامبوونی حکومەت لەڕشتنی خوێن، چونکە دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵات و لەناوبردنی.

,

نوێنەرەکەى مەرجەعییەتى باڵا لە وتارەکەیدا جەختی لەوەشکردووەتەوە، سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، سورە لەسەر ئەوەی کە حکومەت دەبێت بە شێوەیەکی خێرا دەستبکات بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان بەتایبەتی یاسای هەڵبژاردنەکان و گۆڕینی ڕیشەیی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە ئەو هەنگاوانە دەبنە هۆکاری تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە گەورەیەی کە ماوەیەکە وڵاتی گرتووەتەوە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل