fbpx
Shadow Shadow

گرنگترین بڕیارەکانى سەرۆکوەزیرانى عێراق کە لەمیانى وتارەکەیدا ئاشکرایکرد

10:51 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە، چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ڕەخساندنی هەلی کار و دابەشکردنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون و چەندین بابەتی دیکە دەرکرد.

,

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکی نوێیدا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ڕێزگرتن لە خۆپیشاندەران و ئەو مافە ڕەوایانەی داوای دەکەن، چەند بڕیارێکیان دەرکردووە، کە لە بەرژەوەندی سەرجەم هاوڵاتییانە.

,

بەگوێرەی بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران، بڕیاردراوە 17 هەزار پارچە زەوی لە پارێزگای بەسڕە و دواتر لە پارێزگاکانی دیکە دابەشبکەن، هەروەها بونیادنانی زیاتر لە 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی چینی هەژار.

,

هاوکات بڕیاردراوە 450 هەلی کار لە ڕێگەی دامەزراندنی یەکەی بازرگانی بڕەخسێندرێت، هەروەها دیاریکردنی 600 هەزار خێزانی بێبەشکراو و پێدانی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی پێیان.

,

 

دەقی وتارەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق کە بڕیارەکان لەخۆ دەگرێت:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

(( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))

گەلی بەخشندەمان
برایان و خوشکانمان و کوڕان وکچانمان لەسەرجەم پارێزگا و شار و ماڵێکی عێڕاقی

,

سڵاوی خواتان لێبێت
ئەمە بۆ دووهەمین جارە وتارتان بۆ دەدەم لە دۆخی ئەم هەفتەیە، وتارێکی ڕاستگۆیانە لە دڵــەوە بۆ دڵ،لەقۆناغێکی هەستیار کە وڵات پێیدا تێ دەپەڕێت.
بەهەفتەیەک تێپەڕین هەموو عێڕاق، لە ڕکابەریەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ دیموکراسیەتە ساواکەی.
هەفتەیەک کە هاوڵاتیان تێیدا دەچوون بۆخۆپیشاندانێک کە دەستوور مافی پێداون.

هەروەها هێزەئەمنیەکانتان دەرچوون بە نیەتێکی پاکە و پابەندبونێکی ڕاستگۆیانە ،بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ماڵ و موڵکی گشتی و تایبەت.
ڕێنمایی توندمان دەرکرد بۆ بەکارنەهێنانی فیشەکی زیندوو،بەڵام سەرەڕای ئەمە، ژمارەیەکی زۆر قوربانی لە خۆپیشاندەر و هێزەئەمنیەکان کەوتەوە لەدەرئەنجامی تەقەکردن.
بەڵێ،کۆمەڵێک پرسیاری دروست هەیە لەسەر ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، لێکۆڵینەوە لێ دەکەین بەوردی و بابەتیانە،ئێستاش لێکۆڵینەوەی ورد لەسەرجەم ناوچەکانی ڕووداوەکان بەڕێوەدەچێت.
بەڵام لەبەردەم ڕاستیەکی ڕوونین کە نەگۆڕاوە وناشگۆڕێت و پێویستە هەموومان لەسەری کۆکبین و جەختدەکەینەوە لەوەی:
هێزێکی دڵسۆز وپاڵەوانمان هەیە،ئەرکی خۆیان ئەنجامدا..
هەروەها خەڵکێکمان هەیە ویستی داواکانی خۆی بەخۆپیشاندانی ئاشتیانە بخاتەڕوو.
با ئەمە بۆ هەموومان ڕوون بێت،ئەمە کارێکی موتەناقز نیە ئێمە لەگەڵ خۆپیشاندەران و لەگەڵ هێزەئەمنیەکان و ئازادی میدیا وچالاکوانانین لەیەک کاتدا.

,

ئەمانە سەرجەم بران لەیەک نیشتیمان..
ئەمە هەموو یەک ڕاستی .. یەک ئینتیما..یەک ئامانجە..
ئەویش دروستکردنی دەوڵەتی هاوڵاتی یە،کە خزمەتگوزار وچاودێر و پارێزەری گەلەکەی بێت، لە ڕێگا دوورەکەی بۆ بەدیهێنانی ئامانج و داوا ڕەواکانیان.
بۆیە پێکەوە ،فیتنە ڕەتدەکەینەوە ،پێکەوە دژی پلانە خۆپەرستیەکان دەوەستین،وەهەمیشە پشتگیری داوای ڕەوای خۆپیشاندەران دەکەین، هەمیشە پشتگیر دەبین بۆ هێزە ئەمنیەکان و ئازادی گشتی .

ئەمە ململانێی نا دەوڵەتیە لەگەڵ دەوڵەتە …ئاژاوە لەگەڵ سیستەم و ڕێزگرتنی یاسایە، ئەوانەی خواستی ئاژاوەیان هەبوو سەرنەکەوتن…پێکەوە دەوەستین دژ بەو مەترسیەی هەڕەشە لە هەموومان دەکات ئەگەر بنەڕەتی دەوڵەت نەلەرێت ..
ئەمە ماڵی گەورەمانە کە کۆماندەکاتەوە..کە لە سێبەری و ماف و ئاواتەکانمان و داهاتوومان دەپارێزێت.

هەڵەیە ئەوەی دەوڵەت بەئامانج دەگرێت یان هەوڵی لاوازکردنی دەدات،ئەو جێگیرە چەند حکومەت بژمێرێت و بگۆڕێت،بەتایبەت لەسێبەری سیستەمی دیموکراسیمان و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات تێدا.

ئەم گەلە بەخشندەیە زۆر چیرۆکی پاڵەوانێتی و پابەندی ڕیزکرد لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بینیمان پۆلیس چارەسەری خۆپیشاندەری دەکرد و خۆپیشاندەر ئاوی بەسەرباز دەدا.
بەڵام حاڵەتەکانی دەست درێژی و وێرانکاری ،پەیوەندی بەم گەلەوە نیە چ جا کرابێتە سەر خۆپیشاندەران یان بەرژەوەندی گشتی وتایبەت ویان هێزەئەمنیەکان یاخود دەزگاکانی ڕاگەیاندن یان بارەگەی حزبەکان و هۆیەکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانان و بلۆگەران پێگەکانی تر کە ڕێز لەیاسا و دەستوور و سیستەم دەگرن.

ئەمە یەکگرتووی ئێوەیە عێڕاقیەکان..بەوەش دیکتاتۆرێتان لەناوبرد …دەست لەناودەست ئەم سیستەمە دیموکراتیەتان بونیادنا…
سەرەڕای ئەوەی دووچاری بوون لە وێرانکاری و جەنگ و کوشتن و تیرۆر.

,

بەیەکگرتوویتان دوێنێ داعشتان لەناوبرد.
بە یەکگرتوویتان پایەکانی دیموکراسی وئازادی گشتی پتەودەکەین.
سەرجەم ئەو دۆخە نەرێنیە بوو کە ئێوە خۆپیشاندانتان کرد لە پێناو چارەسەری .

ئێمە ئەمڕۆ لە توڕیەکەی زۆرەوە دەگۆڕێین بۆ خەمێکی قوڵ و پێداچونەوەیەکی ڕاستگۆیانە وچاکسازی..

ژمارەیەکی زۆر شەهید وبریندارمان لەدەستدا.. لە کوڕان وکچانمان ،لە هێزە ئەمنیەکان وخۆپیشاندەران..
لە کاتێک قورسە بۆ ئەم وڵاتە قوربانیدەرە ،کە تەنها قەترەیەک خوێنی جەستەی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی لەدەست بچێت،سەرجەم ڕۆڵەکانی ، بەبێ جیاکاری لەنیوان سڤیل و سەرباز ،خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی ، ڕاگەیاندکار و چالاکوان.
لەدەستماندان ، بەدڵێک ، برا لە برا ،کوڕ لە باوک ،دایک لە کچەکەی ،هاوڕێ لە هاوڕێ ،جیادەکاتەوە.
سوێند بەخوا دڵێکیان بۆ بەجێهێشتین ئازار دەیگوشێت ،بە برینێکی قوڵەوە.

بەڵام لە پێغەمبەری خوا (د.خ)ڕەوشتی جوان وەردەگرین ، دەڵێین: (إنَّ العينَ لتدمعُ، وإن القَلب ليحزنُ، وإنّــا على فراقِكم لَمَحزونون).
پێویستە برینی عێڕاق چارەسەر بکرێت ،بە کاری جدی و دڵسۆزی لە پێناو خزمەتی ئەم گەلە..
هەڵوێستی گەلیش دەبێت ڕێزدار و بەئومێد و خەمباربێت .

,

بۆیە بڕیاڕماندا:
یەکەم :ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لەوڵات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ،لە ڕۆژی پێنجشەم تاوەکو شەمە.
دووەم:ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف ،بۆ ڕێزگرتن لە پاڵەوانەکان وقوربانیدەرەکان، لێپرسینەوە لەو کەمتەرخەمانەی پابەند نەبوون بە یاساکانی ڕووبەڕوبونەوەو،لە سەرجەم پلەکان،دەستمان کرد بە وەرگرتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە مەیدانیەکان و بەردەوام دەبین لە لێکۆڵینەوە ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکان یان ئەوانەی دوای ئەوە هاتن لە دەست درێژیکردن .
سێهەم:دەست پێکردن بە مامەڵەی خێرا بۆ ڕێکخستنی مافی ماددی ومەعنەوی خێزانی شەهیدەکان ،بەپێی یاساکان.

چوارەم:بەرزکردنەوی پلەی برینداران لەسەربازان وڕێزلێنان لەمەدەنیەکان ،لە ڕووی مادی و مەعنەویەوە ،لە خۆگرتی چارەسەری بریندارانی هێزەئەمنیەکان وخۆپیشاندەران لەسەر خەرجی حکومەت.
پێنجەم:ڕێزلێنان لە خێزانی شەهیدان ،ڕێزلێنانلە برینداران، بەبەرزترین تەخسیس لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیران
شەشەم: ئازادکردنی دەستبەجێی گیراوان، ئەوانەشی لەلێکۆڵینەوەن ئەگەر هاتوو هیچ دۆسیەیەکی تاوانیان لە کوشتن و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان و موڵک ماڵ و ئاسایشی گشتی بەسەردا ساغ نەبوەوە، ئەگەر لەلایەن لایەنێکی ناسراوەوە کەفالەت بکرێن.
ئەمڕۆ پەڕەی توند وتیژی ، ڕشتنی خوێنی عێڕاقیەکان دادەخین،پەڕەیەکی نوێی پێداچونەوەی گشتگیر وخێرا دەکەینەوە.
پێداچونەوەکەش بەدوو قۆناغ دەبێت:مامەڵەکردنی خێرا ، چاکسازی گشتگیر.

بەزووی دەستمان پێکرد، هەوڵەکانمان چڕکرد ،بۆئەوەی گرنگترین ئەو داوانەدیاریبکەین کە حکومەت بتوانێت وەڵامی داوای خۆپیشاندەران بداتەوە ،بە جێبەجێکردنی زۆرترین داواکاری ،هەروەها هەنگاو نان بەرەوچارەسەری گشتی و هاوتا لەگەڵ پلانی ستراتیژی و کارنامەی حکومەت، چاکسازی گشتی.

لەم چوارچێوەیەشدا،ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی بەپەلەی خۆیدا لە شەوی شەمە کۆمەڵێک بڕیاڕی یەکلاکەرەوەی بۆ وەڵامی خۆپیشاندەران و گەل دا، کە خۆی لە ۱۷بڕیاڕ دەبینیەوە تێدا:
-کردنەوەی دەرگای پێشکەش کردن بۆ وەرگرتنی پارچە زەوی لە چوارچێوی پلانی فراوانی نیشتەجێکردن کە حکومەت پێشتر بەڵێنی دابو.

-دابەشکردنی ۱۷هەزار پارچە زەوی لە پاڕێزگای بەسڕەو دواتریش پارێزگاکانی تر.

-بونیاتنانی زیاتر لە۱۰۰هەزار یەکەی نیشتەجێبوون ،بە لەبەرچاوگرتنی پاڕێزگا هەژار نیشینەکان.

-پێدانی دەرماڵەی مانگانە بۆ ۱٥۰ هەزار کەس کە بێ کارن و ناتوانن هیچ کارێک بکەن بۆ ماوەی سێ مانگ.

-پێدانی هەل بۆ ۱٥۰هەزار بێ کار بۆ بینینی ڕاهێنان و ئامادەکاری و پێدانی دەڕماڵەی مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆیان ،پێدانی قەرز بۆ سەرکەوتووان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانیان .

-ڕەخساندنی زیاتر لە ٤٥۰هەزار هەلی کار لە ڕێگایی دامەزراندنی یەکەی بازرگانی.

-دیاریکردنی ٦۰۰هەزار خێزانی بێبەشکراو ،پێدانی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ، ئامانجمان ئەوەیە هیچ خێزانێکی عێڕاقی بەبێ داهات نەمێنێتەوە و بەلای کەمەوە بکەوێتە سەرووی هێڵی هەژاریەوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەمە قۆناغی دووهەمی ڕێکارە خێراکانمان یەکلایکردەوە.
کە ئەمانەی گرتەوە:
-پاڵپشتی کردن لە فێربوونی پیشەی بەئامانجی ڕەخساندنی ۲۰ هەزار هەلیکار.

-ئاسانکاریکردن بۆ خوێندکارانی کشتوکاڵ ،پێدانی زەوی ،بڕە پارەیەک بۆ پاڵپشتی بەرهەم ، پاڵپشتی کشتوکاڵ ،وەبەرهێنانی زەوی ، ڕەخساندنی هەلیکار.

-پابەندکردنی زانکۆ ئەهلیەکان بە وەرگرتنی ژمارەیەکی زیاتر لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان .

-ئاسانکاری لە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیا بۆ گەنجانی تەمەن ۱٨ بۆ۲۰ ساڵ وپێدانی پڕۆژە حکومیەکان بۆ ئەو کۆمپانیایانە.

-وەدیاریکردنی پلە بەتاڵەکان بۆ دامەزاندنی زۆرترین خاوەن بڕوانامە باڵاکان و گەنجانی تر بەشەفافیەت ، بەپێی پێویستی و ئەزموون.
-دروستکردنی لیژنەی تایبەتمەند بۆ چاودێرێکردنی جێبەجێکردنی بڕیاڕەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داواکاریەکانی خۆپیشاندەران ،بەسەرۆکایەتی یەکێک لە وەزیرەکان و ئەندامێتی ئەندامانی پەرلەمان و پارێزگار و فەرماندەی پۆلیس و نوێنەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران .

-دروستکردنی لیژنەیەک بەهەماهەنگی دادگاکان بۆ چاودێریکردنی دۆسیەیی ونبووەکان لە ڕۆڵەکانی سەرجەم پارێزگاکان و دیاریکردنی چارەنووسیان…هەروەها دەستمانکرد بەڕێکارەکان بۆ خێرا گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانەی لەدەستی داعش ڕایانکرد بۆ پاڕێزگا ئازادکراوەکانیان، بەتایبەت لە پاڕێزگایی نەینوا و ناوچەی شەنگال و جوڕف سەخڕ و ئەوانیتر، زیاترکردنی هەوڵەکان بۆ دووبارە بونیاتنانەوەیان.
چەندین بڕیاڕی تریش.
بەردەوام دەبین لە پێشخستی چارەسەری زیاتر بۆ وەڵامدانەوەی داوای خۆپیشاندەران و جێ بەجێکردنی کارنامە وزاریەکە،یەک لە دوای یەک دەیانخەینە ڕوو بۆ ئەوەی بەڵێنێک نەدەین قورس بێت لەسەرمان جێ بەجێکردنی.

ڕەنگە کەسێک بڵێت:بۆچی ئێستا هەموو ئەمە دەکەن،پێشتر پشتگوێتان خستبوو؟
وەڵامەکەمان:ئەم بڕیاڕە چاکسازیانە، بەشێکی لە جێ بەجێکردن و ،بەشێکیان لە تۆێژینەوە بوو، بەشێکیشیان وەڵام بوو بۆداواکاری خۆپیشاندەران،
بۆئەوەی قوڕس نەبێت لەسەر دەوڵەت،بەربەستی کاڕگێری وتەشریعی ،بەرژەوەندی خۆپەرەستی و ڕکابەری تەسک لە ئاستی سێ دەسەڵاتەکە و هێزەسیاسیە جیوازەکانمان نەیەتە ئاراوە و کێشە لە بەردەم چاکسازی دروست ببێت، یاخود بکەوێنە بەرداشی نێوان خواست وخولیایی گەلەکەمان و بەڵێنەکانی چاکسازی …
بیری هەمووان دێنمەوە دوو ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی شرعیەت بگەڕێتەوە بۆ هەرکەسێک ئەوانیش بریتین:

یان هەنگاو نان بەرەوپێشەوە ،بەهەموو چاونەترسی و،ئازایەتیەک ، بۆ تێپەڕاندنی،سەرجەم ئاستەنگیەکان ،جێبەجێکردنی خواستی گەلەکەمان ،پێدانی ماف بۆ هەرخاوەن مافێک ،ئەمەش پێویستی بەهەماهەنگی و پاڵپشتی گەلە.

یان مانەوە لە چوارچێوەی پۆزشهێنانەوەو تەسفیەکردن و چارەسەری کاتی کە متمانەی گەل بەحکومەت ناهێڵێت یەکێک لەسەرەکیترین کاردانەوەکانی زوڵم و ئاژاوەو ودەرچوون لەیاسا و سیستەم.

ئەگەر دەوڵەت ڕاست و دروست نەبێت،هەمووانیش لەدەستی دەدەن.
لە قۆناغی چاکسازی گشتی ،پێشتر جەختمانکردەوە حکومەت پابەندی دەقی وتاری مەرجەعیەتە.
کەنەخشە ڕێگاکانی چاکسازی دیاریکردووە .

ئەویش ڕایهێناوین لەسەر ئەوەی ڕاگڕی ئاشتی یە بۆ ئەم وڵاتە لە کاتی هەر قەیرانێک، کەهەمیشەکاریان دیاریکردنی چارەسەر بە تێڕوانینی دووریان،دانایی بەردەوامیان بوو.

ئەو نەخشە ڕێگایەیی مەرجەعیەت بۆ چاکسازیی دایناوە خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی لیژنەیەک لە کەسانی ناسراو بە زیرەکی و دەستپاکی ،چاوارچێوەی کارەکانیشیانی دیاریکردووە..
وتەی مەرجەعیەت وتەی کۆتاییە لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن.
حکومەت بەپەلە دەستی کرد بەدیاریکردنی ئەو ناوانەی ئەو مواسەفاتانەی لەسەر جێبەجێ دەبێت،و ئامادەکردنی پاڵپشتی لۆجستی تەواو.
بۆ ئەوەی لیژنەکە بەبێ لایەنی تەواو کارەکانی ئەنجامبدات،تێیدا هەماهەنگی کردن لەگەڵ خۆپیشاندەران وچینەکانی تری کۆمەڵگە ،چاودێری ورد ولەسەر سەرجەم کارەکان ،هەروەها سەرجەم زانیارییە داواکراوە پێوستەکان.

لەم هەفتەیەدا ناوی ئەندامانی لیژنەکە دیاریدەکەین،بۆئەوەی کارەکانیان لەنزیکترین کاتدا دەست پێبکەن.
بۆئەوەی لیژنەکە پێشنیارە خوولیەکانی خۆی بخاتە بەردەم حکومەت و دەسەڵاتە پەیوەندی دارەکان بەمەبەستی دەستبەجێ جێ بەجێکردنی.
پێویستە لەسەر لیژنەکەی سەرجەم پێشنیارەکانی لە کەمترلە ٤٥ ڕۆژدا بەرزبکاتەوە .
ودواتر ئەرکی لیژنەکە دەبێت بە ڕاوێژکاری بۆچاودێریکردنی جێبەجێکردنی پێشنیارەکانیان و گەرەنتی جێبەجێکردنی وەک ئەوەی ئەیانەوێت، هەروەها بۆ پێدانی ڕاوێژ وچارەسەری بەربەستەکانی تر.

,

سەرەڕایی ئەمانە ئێمە زنجیرەیەک بڕیاڕی ترمان دەرکرد کە پەیوەستە بە بەرەنگاری گەندەڵی :
ئەمە نموونەیەکی کەمی بڕیاڕەکانە کە تێیدا:

٭دەوڵەت کاتێک دیاردەکات کەتێیدا پێدانی پارەی کاغەزی لەمامەڵەکانی ڕادەگرێت ،بۆ،جوڵاندنی چەکی بانکی و کارتە زیرەکەکان کە ڕێگڕی دەکات لەیاریکردنی بە پارەوە،هەروەها هاندەر دەبێت بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی ڕێگری کردن لەگەندەڵی وششتنەوەی دراو.
٭خێراکردن لە بەستنەوەی بانکی موچە و بەکارنەهێنانی دراوی کاغەزی ،کە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆشەفافیەت لێکۆڵینەوە لەسەرمەبدەئی :ئەمەت لە کوێ بوو؟
٭ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ ئاشکراکردنی تۆڕی داگیرکەرانی زەویە گشتی و تایبەتیەکان و تۆمارە خانووبەرەساختەکراوەکان داگیرکەرانی موڵک وماڵی گشتی و تایبەت لە بەرژەوندی خۆیان.
٭لەماوەی چەند کاتژمێر داهاتوو ،لیستی یەکەم ڕادەگەیەنین بۆ ناوی ئەو بەرپرسە باڵایانەی دەدرێنە دادگاکان وەک تەواوکاریەک بۆ ئەو لیستەی پێش هەفتەیەک ڕامانگەیاند کە هەزار فەرمانبەرمان گەیاند بەدادگا کە تێوەگلابوون بەگەندەڵی

,

گەلی بەخشندە …
ڕۆژی پێنجەشمە داوا لەئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین بۆ دەنگدان لەسەر گۆڕانکاری وزاری.
ئەنجوومەنی وەزیران ڕۆژی سێشەمی داهاتوو دەنگدەدات لەسەر کاندیدانی ئەنجوومەنی خزمەتی فیدڕاڵی،بۆ ئەوەی بنینێرینە ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەربدەن.
هەروەها پێش ۲٤ مانگ لیستەکانمان بۆکۆتایهێنان بە پلە تایبەتەکان و وەکالەتەکان پێشکەش دەکەین.
سەڕاڕی هەموارەکانی پەیوەست بەیاسایی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاریەکی دەستووری وبەپێ ئالیەتی دەستوور و یاسایی بودجەی ۲۰۲۰،وە چەندین یاسایی تری بنەڕەت کە وڵات پێویستێتی بۆ ئەوەی لە ڕێڕەوەی ڕاست بێت،ئەمەش پێویستی بەهەماهەنگی سەرجەم دەسەڵاتەکان و هێزەکان وفراکسێۆنەکان هەیە بەپێی یاسا و دەستوور، ئێمە بەردەوامین لە جێ بەجێکردنی کارنامەی حکومەت لەماوەی کۆتای ئەم مانگەدا ڕاپۆڕتی ئەو کارانەی ئەنجامدراوە یاخود نەدراوە ،لەماوەی کۆتایی نیسان تاوەکو کۆتایی تشرینی یەکەم.
ئێمە بەڵێنی کاڵ نادەین بەگەلەکەمان ، ناشڵێم ئەم هەنگاوانە کۆتایی ڕێگاکەیە ،بەڵکو سەرەتایەتی.

با هەموومان هەماهەنگی بکەین بۆ جێبەجێکردنی بەرژەوەندی گەلەکەمان بەتایبەت ،چینی هەژاران و گەنجان و نەوەکانمان کە داهاتووی وڵات پشتیان پێ دەبەستێت .
هێزەئەمنیەکانمان لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی وعەشایەری و پێشمەرگە سیستەمی سیاسیمان و مافی گەلەکەمان و ئاسایش نیشتیمان وسەرەوەری و سەقامگیری دەپاڕێزن ،پاڕێزەری گەورەش دوای خودای پاک وبێگەرد ،گەلی عێڕاقی ڕەسەنی وپاڵەوانە.

بەڕاشکاوی دەڵێم:ئێمە لەم دۆخە قورسەمان-تۆمەتباری نە هیچ دەوڵەتێک دەکەین کەپەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی پێکەوەمان دەبەستێت،نەتۆمەتباری هیچ هێزێکی سیاسی و حزب و دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەکەین،سەرجەم ئەمانە بەرژەوەندیان لە هێوربونەو سەقامگیری وڵات وپاراستنی ئاسایش وسیستەمی سیاسی وڵات هەیە،هەرچەندە تێڕوانیناکان جیاوازبن،لێرەوە سوپاسی ئەو دەوڵەت و دەزگا نێودەڵەتیانە دەکەم کە پەیوەندیانکرد و پشتگیریان بۆ گەل وحکومەتی عێڕاق دەربڕی ،بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ:ئەردەن وسعودیە وکوەیت وئێران و تورکیا و سوریا.

دووبارە سوپاسم بۆ هەمووئەوانەی پاڵپشتی عێڕاقیانکرد،لە مافەکانی گەلەکەی ، و دەستوور سیستەمە دیموکراتیەکەی، ئازادیە پارێزراوەکەی.
خودا گەل و نیشتمانمان بپارێزە.
هیوایی شیفایی بەپەلە بۆ برینداران دەخوازین.
داواکارین لە خودا شەهیدانمان بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی.
خودا سەبووری کەسوکاریان ،سەبووری هەموومان بدات
وإِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ..
بژی عێڕاق ،بژی گەلە قوربانیدەرەکەی

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل