fbpx
Shadow Shadow

گرتەیەکى ڤیدیۆیی کچە سەماکارێکی میسڕ  هەراى نایەوە

18:20 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019

ناس کورد-

بڵاوکردنەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى سافیناز، کچە سەماکارى میسڕى بە ڕەگەز رووسى، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەراى نایەوە و زۆرێک ئەو کارەى سەماکارەکەیان وەک بەزاندنى سنورى ڕەوشت و هاندان بۆ بەدڕەوشتى، ناوبرد.

.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سافیناز بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە پۆشاکی سەر دەریا و لەگەڵ دوو کچی دیکە سەما دەکەن، گرتە ڤیدیۆکە وەک ئاگری بنکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە و هەرایەکی زۆری نایەوە لەو وڵاتە.

.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەى گرتە ڤیدیۆییەکە بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سافیناز-یان بە تۆمەتی بەزاندنی سنوری ڕەوشت و هاندان بۆ بەدڕەوشتی تۆمەتبار  کرد داوایان لە دەسەڵاتدارانی میسڕ کرد  ڕێکاری تووند لە دژى بگرنە بەر.

.

هاوکات دەزگای چاودێری بەرهەمە هونەرییەکانى میسڕ، هاتە دەنگ و ڕایگەیاند”بەتووندی سزای سافیناز دەدەین، چونکە ئەمە یەکەم جار نییە کارێکی لەو شێوەیە بکات”.

.

لای خۆشیەوە ،سافیناز، وەک وەڵامێک بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمێنتی نووسیوە و دەڵێت  “پەیوەندی من بە دەرچوون لە ڕێساکانی ڕەوشت و هاندان بۆ بەدڕەوشتی چییە؟”.

.

دەشڵێت”بە دڵنیاییەوە خەڵک لەسەر دەریا  ڕووتە هەر مایۆ (پۆشاکی دەریا) لەبەر دەکەن، چ پەیوەندییەکی بە بەد ڕەوشتیەوە هەیە”. وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیە کە لەیەکێک لە ئاهەنگەکانی سەر کەناری دەریاى ناوەڕاست وێنەى گیراوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل