fbpx
Shadow Shadow

نیویۆرک تایمز: ترەمپ خوازیارى شەڕ نییە لەگەڵ ئێران

گاردیان: قاسم سولەیمانى لەگەڵ گروپە چەکدارە عێراقییەکان کۆبۆتەوە

13:34 هه‌ینی 17 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى ئاشکراى دەکات کۆبوونەوەیەکى نهێنى قاسم سولەیمانى لەگەڵ گروپە چەکدارەکانى عێراق بۆتە جێى مەترسى ئەمریکا، لە بەرامبەریشدا ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى دەڵێت، ترەمپ داواى لە یاریدەدەرەکانى کردووە، “با فشارەکانى سەر ئێران بەجۆرێک نەبن تاران جەنگ هەڵگیرسێنێت”.

 

.

ڕۆژنامەى گاردیانى بەڕیتانى ئاشکرایکردووە، قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێرانى لەگەڵ گروپە چەکدارەکانى عێراقدا لە بەغداد کۆبووەتەوە “داواى لێکردوون ئامادە بن بۆ جەنگى بە وەکالەت”.

 

.

زانیارییەکانى ڕۆژنامەکە لە زارى دوو سەرچاوەى “ئیستخباراتى” پلە باڵاى عێراقى بڵاو کراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە: “قاسم سولەیمانى بەر لە سێ هەفتە بانگێشتى ئەو گروپە عێراقییانەى کردووە کە لەژێر کاریگەرى تاراندان، بانگێشتەکەى سولەیمانى بۆ چەکهەڵگرتن نەبووە، بەڵام دووریش نەبووە لەو داوایە”.

 

.

ئاماژە بەوشکراوە، ئەو جوڵەیەى ئێران لە وڵاتە هەرێمی و هاوپەیمانییەکانى، ترسى لاى ئەمریکا دروستکردووە، کە بەرژەوەندییەکانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکەونە ژێر هەڕەشەوە.

 

.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەى بەوەشکردووە: “بەرپرسە ئەمریکى و بەریتانی و عێراقییەکان، چالاکییە دیبلۆماسیەکانیان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەى مەترسى ڕوبەڕوبوونەوەى نێوان واشنت و تاران هێور بکەنەوە، چونکە مەترسى ئەوە هەیە عێراق ببێتە گۆڕەپانى پێکدادانى ئەو دوو لایەنە”.

 

.

بە گوێرەى سەرچاوەکانى گاردیان، سەرجەم سەرکردەکانى سوپاى حەشدى شەعبى لەو کۆبوونەوە لەگەڵ قاسم سولەیمانى ئامادە بوونە.

 

.

لە لایەکى ترەوە ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى ئاماژەى بەوەکردووە، دۆناڵد تەرمپ سەرۆکى ئەمریکا یاریدەدەرەکانى ئاگادار کردۆتەوە لەوەى، کە نایەوێت فشارەکانى سەر ئەمریکا بگاتە ئەو ئاستەى تاران جەنگ دژ بە ئەمریکا دەستپێبکات.

 

.

ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، بەرپرسانى سەربازى ئەمریکا کۆمەڵێک هەڵبژاردەیان لە بارەى جەنگ دژى ئێران خستۆتە بەردەست ترەمپ، بەڵام ترەمپ بەردەوام وتویەتى “نامەوێت جەنگ لەگەڵ ئێراندا هەڵگیرسێنم”.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل