Shadow Shadow

"یەکێتی دەیەوێت کەیسەکە لە خۆی دوور بخاتەوە"

کەیسی کوژرانی پاسەوانەکەی گۆڕان.. “یه‌كێتى ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌كه‌ له‌خۆى دووربخاته‌وه‌”

16:05 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

سبه‌ى 40 ڕۆژ به‌سه‌ر كوژرانى پاسه‌وانى گردى زه‌رگه‌ته‌ى گۆڕاندا تێپه‌ڕده‌بێت و به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵیت: کەیسەکە هیچ هەنگاوێکی یاسایی نەبڕێوە و یەکێتی دەیەوێت لە خۆی دووری بخاتەوە.

.

خەلیل سەرکانى ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند:” هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژى ڕوداوه‌كەوە‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كه‌سوكاره‌كه‌ى شه‌هید ڕێبەند سكاڵاى یاسایمان تۆمار كردووه‌، ژوورى یاسایى بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌وردى چاودێرى ئه‌و دۆسییه‌ ده‌كات، بەڵام هیچ بەرێوپێشچوونێکی یاسایی لە دۆسیەکەدا نیە.”

.

سه‌ركانى وتیشى: “یه‌كێتى ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌كه‌ له‌خۆى دووربخاته‌وه‌ و بیخاتە‌ سه‌ر چه‌ند پاسه‌وانێكى كۆمپانیایه‌كى ئەمنی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ له‌لایه‌ن كوڕی بەرپرسانی یەکێتیەوە سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.”

.

هاوكات فەرهاد حاجى ئیبراهیم، باوکی پاسه‌وانه‌ كوژراوه‌كه‌، به‌میدیاى ئه‌و حزبه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌: ” جێگەی شانازییانه‌  کوڕەکەیان لەپێناو رێباز و خەباتێکدا شەهید بووە کە هەڵگری پەیامی خەڵک و چاکسازی و دادپەروەری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان بووه‌.”

.

شه‌وى 10 ى حوزه‌یرانى مانگى ڕابردوو، ته‌قه‌ له‌نێوان هێزێكى چه‌كدار و و پاسه‌وانه‌كانى گردى زه‌رگه‌ته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا دروست بوو و بەهۆیەوە یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانى گرده‌كه‌ کوژرا.

.

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌كێتى به‌تۆمه‌تبارى ڕووداوه‌كه‌ ده‌زانێت و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌كات كه‌ پێش ڕوداوه‌كه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر به‌رپرسانى بزوتنەوەکە و داوا له‌حكومه‌تیش ده‌كات رێوشوێنى یاسایى دژى ئه‌و هەنگاوە بگرنه‌ به‌ر.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل