Shadow Shadow

کەى پارێزگارى کەرکوک دەستبەکار دەبێت؟

12:01 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە دوای تەوابوونی ڕێکارەکانى سوێندخواردنی کابینەی نوێى حکومەتی  هەرێم، لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئامادەبوونى پارتیشەوە کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پارێزگاری شارەکە بدەن.

.

گەلاوێژ جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بڕیارە دوای تەواوبوونی مەراسیمی سوێندخواردنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامە پارتییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاى کەرکوک بگەڕێنەوە شارەکە و دەنگ لەسەر پارێزگاری نوێ بدرێت”.

.

ئەو ئەندامەى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک وتیشی، پارتی ویەکێتی ڕێککەوتون لەسەر دانانى ‘تەیب جەبار’، چاوەڕوانیش دەکرێت بە زوترین کات دەنگى لەسەر بدرێت.

.

لەبارەى دانانى ئەو کەسایەتییە بۆ پارێزگار، گەلاوێژ جەبار ئاماژەى بەوەکرد، کۆدەنگی هەموو لایەنەکانی شاری کەرکوکی لەسەر ئەو کەسایەتییە هەیە و هیچ گرفتێک دروستنابێت لە دەستبەکاربوونى.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل