fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد هۆکارى دواکەوتنەکەى ئاشکرادەکات

کەى نەوتى سپی بەسەر هاوڵاتییانى هەرێم دابەشدەکرێت؟

19:51 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێت، هیچ هەوڵێک نییە بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا و جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانیش لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، هەرێم لەڕێگەی بەغدادەوە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابین دەکات، لەئێستاشدا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ئەو پرسە وەستاوە.

,

لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە چەند کۆبوونەوەیەکدا پرسی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی سەرمادا تاووتوێکرد، بۆ ئەوەی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، زوتر نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت.

,

لەوبارەیەوە محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەئێستادا هیچ شتێک و هیچ هەوڵێک بۆ دابەشکردنی نەوتى سپی بەسەر هاوڵاتییاندا نییە و ناشزانین کەی دابەشدەکرێت”.

,

لەلایەکی دیکەوە گوڵیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان بۆ ناس کورد وتی: “حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بەغدادوە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکات، پێش مانگێکیش بەغداد ڕەزامەندی لەسەر ئەوە داوە کە نەوتی پێویست بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ئەو پرسە وەستاوە و دیاریش نییە کە کارەکان دەستپێدەکەنەوە و نەوتی هاوڵاتییان دەنێردرێت”.

,

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی پێویستی پارێزگاکان بڕی نەوتەکە بۆ هەر پارێزگایەک دەنێردرێت.

,

لەبارەی ئەوەی ئەگەر بەغداد نەوت نەنێرێت، هەرێم دەتوانێت نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکات؟، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ئەوەی خستەڕوو: “پێموانییە حکومەتی هەرێم بتوانێت ئەو بڕە نەوتەی پێویستی هاوڵاتییان پڕ دەکاتەوە هەیبێت و بتوانێت دابینی بکات”.

,

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە حکومەتى هەرێم بۆ وەرزی زستان، نەوتى سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکات، بەڵام زۆرکات هاوڵاتییان گلەیی ئەوە دەکەن، کە وەرزی زستان کۆتایی دێت، دواتر حکومەت نەوت دابەش دەکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل