fbpx
Shadow Shadow

کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی  لوبنان تەنگی بەحکومەت و هاووڵاتیان هەڵچنیوە

15:10 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ماوەی دوو ڕۆژە ناوچە شاخاوییەکانی وڵاتی لوبنان دووچاری ئاگرکەوتنەوە بووە، زانکۆی بەیروتیش بە هۆی نزیکی باڵخانەکانی لە ناوچەی ئاگرکەوتنەکەوە خۆیندنی تیادا ڕاگیرا.

.

لە دوێنێ شەوەوە، لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی وڵاتى لوبنان ئاگر کەوتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لە دەستداو ونزیکەی 100  کەسیش برینداربوون.

.

بە گوێرەی ئاژانسی نیشتیمانی لوبنانی بۆ ڕاگەیاندن، سەرەتا ئاگر کەوتنەوەکە لە شارۆچکەی موشرف لە ناوچەی جەبەل لوبنان دەستی پێکردووە دواتریش ئاگرەکە  لە 103 ناوچەی دیکە  بڵاوبووەتەوە.

.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بەهۆی نزیکی  باڵەخانەکانی زانکۆی لوبنان لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە، سەرۆکایەتی زانکۆ بڕیاریداوە لەبەر سەلامەتی خوێندکارانی بۆ ماوەیەک خوێندن ڕابگرێت.

.

ئاژانسەکانى هەواڵ روونیدەکەنەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونى بایەکى زۆر کاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەى گرانتر کردووە و لە ئاکامدا دەیان ئەندامی ئەو تیمانە برینداربوون.

.

بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی لوبنانیش، لە ئێستادا زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بەشداریی لەهەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکانى کردووە و چەندین وڵاتیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ یارمەتیدانی لوبنان لەسەرووی هەمووشیانەوە  وڵاتی قوبرس و ئەردەن  کە لە ئێستادا چەندین فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەیان ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

.

لەلای خۆیەوە، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ڕایگەیاند “دامودەزگاکانی وڵات لە ئێستادا ئەوپەڕی توانایی خۆیان خستوەتە گەر بۆ بنبڕکردنی ئاگرەکان”.

.

حەریرى، ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی ناوخۆی لوبنان  دەستی کردوە بە لێکۆڵینەوەی چڕ بۆ زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان.

.

جەختى لەسەر ئەوەش کردۆتەوە، ئەگەر لێکۆڵینەوەکان دەری بخات ڕووداوەکە بە دەستی ئەنقەست بوون ئەوا تاوانباران بە  توندترین شێوە سزا دەدرێن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل